گوێزی هیندی بۆ پاراستنی پێست
گوێزی هیندی Coconut جگە لە چێژ و بۆنە خۆشەكەی، بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە. گوێزی هیندی، ڕێژەیەكی بەرزی چەوری و بڕێكی كەمی كاربۆهیدرات تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، لەگەڵ گەلێك ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان. گوێزی هیندی بەتایبەتی زەیتی گوێزی هیندی سوودی زۆری بۆ تەندروستیی پێست هەیە وەكو: دواخستنی پیربوونی پێست یان پاراستنی پێست لە لۆچبوونی پێشوەختە، پاراستنی ڕێژەی شێداریی پێست و پاراستنی لە وشكبوون، رێگرتن لە هەوكردنەكانی پێست بە بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕوو، پاراستنی پتەوی (تۆن) و نەرمكردنی پێست، كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێستدا، سووككردنی نیشانەكانی ئەكزیما، هەروەها هاندانی زووتر چاكبوونەوەی برینەكان. سوودە تەندروستییەكانی تری گوێزی هیندی: هاندانی كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن و خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و ددانەكان،پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی خۆپاراستن لە قەبزی، ڕێكخستنی پەستانی خوێن، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش،لەگەڵ پاراستنی لەش لە كەمبوونەوەی ڕێژەی شلە.
