هاندەرەكانی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن
ئەگەرچی نەخۆشیی شەكرە و جۆری خۆراك هۆكاری سەرەكین بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، بۆنموونە زیاد خواردنی خۆراكی كاربۆهیدراتی بەتایبەتی شەكر و شیرینی، بەڵام چەند هۆكارێكی تریش دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن وەكو: كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration لە ئەنجامی كەم خواردنەوەی شلەمەنی یان زیاد ئارەقەكردن و حاڵەتی تر، زیانی لابەلای بەكارهێنانی چەند جۆرێكی دەرمان بەتایبەتی دەرمانە سترۆیدییەكان یان سپرای لووت ئەگەر دەرمانی ستیرۆیدی یان كۆرتیزۆنی لەخۆبگرێت، زیاد ئەنجامدانی مەشقی بیناكردنی ماسوولكەكانی لەش Anabolic exercises بەتایبەتی مەشقی هەڵگرتنی قوڕسایی، كەم نووستن كە دەبێتە هۆی تێكچوونی مامەڵەی دروستی لەش لەگەڵ هۆرمۆنی ئینسولیندا، خۆربردن كە هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی سترێس بەتایبەتی كۆرتیزۆل كە ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە، هەروەها تووشبوون بە سترێس بەتایبەتی سترێسی درێژخایەن كە وا لە كۆگاكانی شەكر لە جگەر و ماسوولكەكان دەكات تاكو زیاد شەكر برژێننە ناو خوێن، بەمەشەوە ئاستی شەكری خوێن بەرزدەبێتەوە.
