كورتە فیلمی (ژن)سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

كورتە فیلمی (ژن)سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

دوای بەدەستهێنانی ژمارەیەك خەڵاتی فیستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تایبەت بە فیلم و كاری سینەمایی,كورتە فیلمی كوردی (ژن) لە وڵاتی هیندستان بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی(11 CINEMA WORLO INTERNATIONAL FILM FESTIVAL)كرد و سێ خەڵاتی بەدەستهێنا,ئەم كورتە فیلمە بووە براوەی..

-خەڵاتی باشترین دەرهێنەر

-خەڵاتی باشترین فیلم

-خەڵاتی باشترین مۆنتاژ

كورتە فیلمی (ژن)سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

هونەرمەند (ژیوار محەمەد) كاری نووسین و دەرهێنانی فیلمەكەی ئەنجامداوەو هەریەك لە (زریان حەكیم)و(گوڵچین عەبدوڵا)لە كورتە فیلمەكەدا ڕۆڵدەگێڕن,هەروەها (ڕزگار مینبەری) بەڕێوەبەری بەرهەمەم و (دیار هەورامی)یاریدەدەری دەرهێنەر و (موختار حەبیب) بە كاری وێنەگرتن و (شەماڵ ئەنوەر) مۆنتاژی فیلمەكەی ئەنجامداوە.

كورتە فیلمی (ژن)سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

ناوەڕۆكی كورتە فیلمی (ژن) باس قۆناغەكانی ژیانی ژن دەكات لەجیهان بە گشتی و لە كۆمەڵگەی كوردی بە تایبەتی, بەو پێیەی كە ژن ڕووبەڕووی چەندین كێشە و سەختییەكانی ژیان دەبێتەوەو هەمیشە بە ئومێدەوە لە داهاتوو دەڕوانێت,هەروەها ئەم كورتە فیلمە باس لە قۆناغەكانی ژیانی ژن دەكات كاتێك دەبێتە دایك و گەورەترین بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ لە كاری ڕۆژانەی ناو ماڵ و بەخێوكردن و پەروەردەكرنی منداڵەكەی تا گەورەكردنی ڕۆڵەكەی و ژیانكردنی لە قۆناغی پیربوونی پڕ لە چیرۆك و یادگاری,هەروەها دیوێكی دیكەی ئەم فیلمە باس لە ڕووداوە مێژووییەكانی كورد دەكات كاتێك ژنی كورد ڕووبەڕووی ماڵوێرانی و ئەنفال و كیمیاباران دەبێتەوە.

كورتە فیلمی (ژن)سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

كورتە فیلمی (ژن)بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كردووەو تاوەكو ئێستا نزیكەی 15 خەڵاتی بەدەستهێناوە,لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەم كورتە فیلمە كوردییە لە فیستیڤاڵی(Golden Global Stars Film Festival)لە لۆس ئەنجلسی ئەمریكا بەشداربوو و خەڵاتی باشترین سیناریۆ و خەڵاتی باشترین چیرۆكی فیستیڤاڵەكەی بەدەستهێنا,هەروەها لە دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی(SHORT INTERNATIONAL FILM FESTIVAL) بووە براوەی سێ خەڵات كە پێكهاتبوون لە..

-خەڵاتی باشترین چیرۆك

-خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ

-خەڵاتی باشترین دەرهێنەر

كورتە فیلمی (ژن)سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

هەروەها لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سریلانكا بەشداربوو و چوار خەڵاتی بەدەستهێنا.

-خەڵاتی باشترین فیلم

-خەڵاتی باشترین دەرهێنەر

-خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ

-خەڵاتی باشترین چیرۆك

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top