شۆڕشی گوڵان سەلماندی گەلی کوردستان بەپیلانگێڕی و ناپاکی لەناو ناچێت
بلێسەی شۆڕشی گوڵان له 26 بیست وشەشی مانگی گوڵان مای ساڵی 1976 لەلایەن چەند پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕ وقارەمان بەسەرپەرشتی وسەرکردایەتی هەردوو ڕابەری مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک ئیدریسی هەمیشە له یاد هەڵگیرسا.
ڕێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر، له 6ی ئاداری 1975، شۆڕشی كوردی دووچاری شكستێكی گه‌وره كرد، هاوكات نائومێدی باڵی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا كێشابوو، ڕیزكانی پارتی دیموكراتی كوردستان شێوابوو، شیرازه‌ی كاری حزبایه‌تی به ته‌واوی پچڕا بوو. زۆر كه‌س پێیان وابوو جارێكی دیكه پارتی دیموكراتی كوردستان، ناتوانێت بێته‌وه ڕیزی خه‌بات و قۆناغی خه‌باتی پارتی به‌سه‌رچووه، ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه مێژوونووسان له داهاتوودا باسی لێوه بكه‌ن، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ویژدانی خۆیان كه ئایه به باشی باسی ده‌كه‌ن، یاخود به حزبێكی به‌زیوی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. ته‌نانه‌ت به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی پارتی كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده له دژی بارزانی، به‌و نیازه‌ی خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌و دۆخه‌ی كه هاتبووه ئاراوه بدزنه‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی دواتر سه‌لماندیان كه ئه‌م بۆچوونانە بەرانبەر پارتی دیموکراتی کوردستان، كورتبینانه بووه. چونكه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی و په‌رته‌وازه‌بوون و جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و كادیران و سه‌ركرده‌كانی ئەو حزبە، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵێك كادیر و ئه‌ندامی دڵسۆزی پێشووی پارتی مابوون، په‌ناهه‌نده‌ی ئێران بوون. هه‌وڵیان ده‌دا له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنێكی سیاسیی‌دا خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و سه‌رله‌نوێ شیرازه‌ی ڕێكخستنه‌كانی پارتی ڕێك بخه‌نه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خرابوونه ژێر چاودێرییه‌كی توندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ: " له مانگی نیسانی1975 به بڕیاری بارزانی ده‌ستمان كرد به دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تی كاتی بۆ ڕابه‌رایه‌تی ڕێكخستنه‌كانی پارتایه‌تی له ناو وڵات و ئاواره‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدانی باری له‌شكری ئه‌و چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ی كه له ناو وڵات مابوونه‌وه" هه‌ر له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی پارتی ده‌ڵێت: " دوای ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵان و دڵسۆزان و ڕه‌خسانی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكی كار و چالاكیی پارتایه‌تی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه دوای هاتنمان بۆ ئێران له ڕۆژی15ی نیسانی 1975دا له‌سه‌ر كانیاوێكی ده‌وری شاری نه‌غه‌ده(حه‌وت كانی)كرا، به ئاماده‌بوونی خۆم و هه‌ڤاڵان: جه‌وهه‌ر نامیق سالم، كه‌ریم شه‌نگالی، ئازاد به‌رواری و محمد ڕه‌زا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به هه‌ڤاڵانم ڕاگه‌یاند كه به هاوكاری ئێوه و ژماره‌یه‌كی تری هه‌ڤاڵان كه بۆ كاری پارتایه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كرێن، ده‌ست به چالاكیەكانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەگەر بگەڕێننەوە بۆ خەباتی شۆڕشی 26 ی گوڵان دەبینین بە ڕەوا شۆڕشی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بوو ، ئەگەر پێشمەرگەکانی ئەم شۆڕشە له چیاکانی کوردستان دا چەندین داستان و بەرخوودانیان تۆمارکرد ، لێ ئەوەی گرینگ بوو بووە هەوێنێک بۆ دەستکەوتە گەورەکانی وەک ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991.
دواتر کرانەوە بەڕووی جیهان له ڕێگای هەڵبژاردنی یاسادانان و پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی کوردستان له ساڵی 1992 دا که ئەمەش له مێژووی هاوچەرخ دا وەك یەکەم حکومەتی کوردستانی بەدەنگی گەل دادەنرێت ، هەروەها ئەو کەشە ئارامی وئاسایش وئاوەدانیەی که ئێستا بوونی هەیه ئەمانه مێژووەکەی گوڵانی پێشکەوتنخوازە .
بەڵام گرنیگترین ئەو دەستکەوتانه که تا مێژوو مابێت له یاد وهزر وبیری تاک وکۆمەڵی کورد ناچێتەوە ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی 2017 بوو که کوردی گەیاندە لووتکەی سەرکەوتن وبه جیهانیشی ڕاگەیاند کەوا گەلی کوردستان مافی خۆی له دەنگدانێکی ئازاد و بێگەرد دا خستە بەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، گەل لەم ڕۆژەدا گەورەترین داستانی دیموکراتی تۆمارکرد ، بەڵێ شۆڕشی 26ی گوڵانی پێشکەوتنخواز تەواوکەری شۆڕشی ئەیلولی مەزن بوو ، ئەم دەستەکەوتانەش کەئێستا بە بەرچاوان دەبینرێن گەڕانەوەیه بۆ ئەم مێژووەی کە باوکی ڕووحی نەتەوەیی بارزانی نەمر نەخشەکەی بۆ داناوە .

دهۆك بارزانی