چۆن پێست لە ماددە زیانبەخشەكانی ئارایشت دەپارێزیت؟
هەندێك جۆری ئارایشت ماددەی زیانبەخش لەخۆدەگرن كە كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر پێست، بۆنموونە فۆرمەلدیهاید، SLES، پارابینەكان Parabens، ترشی گلایكۆلیك، ترشی سالیسیلیك، بۆیەی جۆراوجۆر لەگەڵ چەند ماددەیەكی تر كە هۆكارن بۆ: گیرانی كونەكانی پێست و پەیدابوونی زیپكە و زیوان، وشكبوونی پێست، لۆچبوونی پێشوەختە یان زووپیربوونی پێست، سووتانەوەی چاوەكان، وشكبوون و قڵیشانی لێوەكان، زیاد هەستیاربوونی پێست، گەورەبوون و بەرجەستەبوونی كونەكانی پێست، هەروەها هەستەوەریی پێست بە شێوەی سووتانەوە و خورشت و سووربوونەوە. ڕێنمایی بۆ پاراستنی پێست لە ماددە زیانبەخشەكانی ئارایشت: دڵنیابوون لە هەڵبژاردنی ئارایشتی گونجاو كە ماددەی زیانبەخشی تێدا نەبێت، شووشتنی دەموچاو بە ئاو و سابوون و بەكارهێنانی شێداركەرەوەی پێست Moisturizer پێش ئارایشت كردن، بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەخۆر پێش ئارایشت، پاككردنەوەی ئارایشت بە باشی پێش نووستن، هەروەها پاك ڕاگرتنی هەموو پێداویستەكانی ئارایشت.
