دیبلوماسیەتی درەوشاوە
سەردانی هێژا مسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک ، بۆ ئەمریکا ، لە کاتێکی پێویست و هەستیاردایە ، لە کاتێکدایە ئەمریکا زلهێزی خاوەن هەژمونی جیهانی ، شێوازو هێڵەکانی سیاسەتەکەی ڕوشنکردوتەوە ، کە خۆی لە دوو ئاراستەی سەرەکیدا دەبینێت ؛
یەکەم ؛ سەپاندنی ئاشتی لە ڕێگای نیشاندانی هێز ەوە .
دوەەم ؛ پێکانی ئامانجەسیاسییەکان لە دەروازەی بەرژەوەندی ئابورییەوە.
لە چوارچێوەی پیادەکردنی ئەم دیدگایانەدا، بەبانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا( مارکۆ روبیو) مسرور بارزانی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکایان کردووە ، کارنامەی سەردانەکە ڕەهەندی ( ئابوری ، سیاسی و ئەمنی) لە خۆی دەگرێت ، لە بواری ئابوری دا ؛ وەک ئاشکرایە دوو گرێبەستی گەورە بە بەهای (١١٠) سەدو دە ملیار دولاری لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای ( Hknو western zagros) لە پێناوی بەرهەمهێنانی گازو نەوت لە هەردوو کێڵگەی ( توپخانەو گردە میر) مورکران، لەو ڕێگایەشەوە پێگەی ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشانی بەهێزتر و سەقامگیرتر دەچێت ، هەروەها سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی وزە دابین دەکات لە بواری بەرهەمهێنانی ئاستێکی باڵای کارەبا و کاریگەری چونایەتی دەبێت لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پرۆژەی (رووناکی)دا، لە لایەک و، بەدیهێنانی خواستی بونیاتنانی سیستمی دابەشکردنی غازی ماڵان لە لایەکی دیکەوە ، شان بەشانی ڕەخساندنی هەزاران هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری ، لە ڕوی سیاسییەوە ؛ هەوڵەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هاوتەریبی ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمن ، بۆیە حکومەتی بەغدا ناتوانێ ڕێگری بکات ، بۆیە هەر ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە کونگرێسی وڵاتەکەی ، بە رونی و ئاشکرا پەسنی (بونی ) هەرێمی کوردستانی کرد وەک ( قەوارەیەکی ئوتونوم) و ، بە مەرجی سەرەکی ئەمریکای ناساند لە مامەڵەکردندا لە گەڵ حکومەتی عیراقدا ؟ هەروەها ئاماژە بەوەیکرد ، مافی رەوای هەرێمی کوردستانە پەرە بە پەیوەندییە ئابورییەکانی خۆی بدات لە پێناوی خۆشگوزەرانی گەلەکەیدا ، ئەم هەڵوێستانە بەرهەمی کردەوەی هەنوکەیی نین ، بەڵکو دەرەنجامی کارێکی وردی درێژخایەن و لێزانین و دیبلوماسیەتی درەوشاوەی هێژا مسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

عارف روشدی*