وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ڕێککەوتنەکانی بەرهەمهێنانی غاز سوودی بۆ هەردوو لامان هەیە
وەزارەتی دەرەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی ئەمریکا نووسیویەتی:
خۆشحاڵین دەبینین پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی كوردستانی عێراق بە واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان فراوانتر دەبێت. ئەم جۆرە هاوبەشیانە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق و سوودی بۆ هەردوو لامان دەبێت.
