نان یان ئازادی؟

نان یان ئازادی؟

پرسیارێکە پێویستە وەڵامی هەبێت، بەڵام بە چ ئەقڵێتیک و چ بەرنامەیەک ئەو وەڵامەبدریتەوە، بە ئەقڵێتی شۆڕش بۆ ئازادی و خەباتی چەندین ساڵەی داواکردنی ئەو مافە، بە بەرنامەی نیشتمان پەروەری و پاراستنی خاک و ئاو ئەم هەریمە، ئەگەر ئەم تایبەت مەندیە هەبوو مافیتە وەڵام بدەیتەوە یان جوانتر بڵێن جێی خۆیەتی گوێ لە وەڵامەکە بگیرێت چونکە وەڵامی خاک فرۆش و نیشتمان هەڕاج کەر جێی بایەخ نییە بۆ گەلەکەمان.

بەدرێژایی مێژوو دەبینیین هەموو شۆڕشەکان لە پێناو ئازادیدا کراوە، لەڕاستیدا لە پێناو خۆش گوزەرانی وگەلە و ئازاد بوونی نیشتمان لە ژێر دەستەییدا کراوە، سەرپەرشتیارانی ئەو شۆڕشە خۆیان گیان فیدا کردووە و ڕێگایەکی پڕ لە ئازار و ئەشکەنجە و زیندان وماڵوێرانی نەهامەتیان چەشتووە تا گەیشتون بە لووتکەی ئازادی.

ئەم شۆڕشگێڕانە نمونەیان ڕێبازی بارزانی نەمر و سوارچاکان و هەڵگرانی مەشخەڵی شۆڕش و ئازادی بوون کە تائێستاش سەرەڕای بوونی شۆڕشە هەمە جۆرەکان وەک خەباتی چەکداری و سیاسی و ئابوور...هتد بۆ زیاتر دەربازبوون لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتوری، سەرقاڵی گەڕان بەدوای ئازادی ڕەهادان بۆئەوەی دەستەبەری ئازادی بکەن بەبێ ئەوەی گرنگی بە مەترسی نەبوونی نان بدەن.

هەرچەندە لۆژیک پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەردووکیان پێویستن بۆ بەردەوامیی ژیان، هەروەها بەردەستبوونی یەکێکیان بەبێ ئەوی دیکە ژیانێکی شایستە دابین ناکات، کەواتە نان وئازادی بەیەکەوە ژیان فەراهەم دەکات، بۆیە بە هیچ شێوازیک و بۆ مرۆڤی دانا ئەوەیە کە ناکرێت نان وەک بەدیلێک بۆ ئازادی هەڵبژێردرێت.
هەر وەک چۆن لەکاتی سەرهەڵدان و دەستپێکی سیستەمی حکومەت و دەوڵەتداری و لەکاتی پۆلینکردن خەڵک و هاوڵاتیاندا درووستبوونی ئەو دامەزاوەیە پێک هاتووە لە هەژارو ساماندارو کۆیلە وئازاد، ئەوانەی هەژارن بەردەوام لەگەڵ شۆڕش بوونە زۆربەی سەرکردەکانی شۆڕش هەژار و بێ سەرمایە بوون، بەردەوام سەرقاڵی هێنانەدی ئازادی بۆ گەلەکەیان بوون، ئەولەویتیان داوە بە ئازادی چونکە کاتێک ئازادبیت نانیش پەیدا دەبێت، بەڵام کویلە هەرچەندە تێربیت ئازادیەک لە گۆڕێ نییە.
سەرەڕای هەژاری ئازادییش نەبوونە بۆیە شۆڕشیان کردووە یان تێر بوون بڵام هەر ئازادی نەبووە بۆیە سەرکردەی شۆڕشەکان هەمیشە قوربانیانداوە و ساماندارەکانیش سوودیان لە شۆڕش بیینیوە.
دواجار وەک ئیمامی عەلی دەفەرمێت " ئایا خەڵکی دەکەنە کۆیلە و لە کاتێکدا خودا بە ئازادی درووستی کردوون" پەیامی جەنابی سەرۆک وەک هەمیشە پەیامی گشت گەلی کوردە چونکە جەنابیان دانەبڕاون لە خەبات و پێشمەرگایەتی و نیشتمان پەروەران جوان لەو پەیامە تێدەگەن و هەر ئەوانیش دەتوانن وەڵامی پرسیارەکەی سەرەوە بدەنەوە...

Top