ئازاد هەمزە پاڵەوانی لەشجوانی كوردستان ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بوو
ئازاد هەمزە پاڵەوانی لەشجوانی كوردستان ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بوو
ئازاد هەمزە یەكێك لە یاریزانە پاڵەوانەكانی شاری هەولێرە و دانیشتووی قەزای خەباتە لە ستۆكهۆڵمی ووڵاتی سوێد بەشداری كرد لە پاڵەوانی پاڵەوانەكانی جیهانی ( lron World Open Regional) توانی لەم پێشبڕكێیە ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت، ئەو لە نێوان 56 ووڵات تاكە یاریزانی كوردی كوردستان بوو كە توانی بەشدار بێت و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێـت، لەم بارەشەوە ئازاد هەمزە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم پاڵەوانێتیە بۆ یاریزانانی پاڵەوانە ئەمساڵیش زیاتر لە 57 ووڵاتی جیهان بەشداری ئەم كێبڕكێیەی كردبوو لە ووڵاتی سوێد منیش وەكو یاریزانی كورد توانیم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم، لە سەر هەموو یاریزانە یەكەمەكان یەكەم بوو، جگە لەوەش ئێستا ناونووسم كراوم بۆ بەشداری پاڵەوانێتی دووەم كە هەر سەر بەم پاڵەوانێتیە و زۆر ئاست بەرزە و پڕۆكارتی تێدایە ئەگەر بتوانم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم كارتی یاریزانی نێودەوڵەتی و پیشەگەریم پێ دەدرێت، بە پشتیوانی خوای گەورە ئەو ئامانجەكەم بەدی دێنم، هەموو ئەركی بەشداری كردنیشم لە سەر ئەستۆی خۆم بووە، هەوڵدەدەم ناوی خۆم و كوردستان بەرز بكەمەوە لە پاڵەوانێتیەكان.
