گەردەلوولێکی وێرانکەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی میدیاییەکانی ئەمریکا، زیاتر لە بیست کەس لە ویلایەتی کێنتاکی و میزۆری بەهۆی زریان و گەردەلوولێکی سەختەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسان پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەردەلوولی زیاتر ڕووبدات.
سیستەمی زریانی توند کە گەردەلوولەکەی لێکەوتەوە ناوەڕاستی ئەمریکای گرێتەوە و لانیکەم ٢٥ کەس لە ویلایەتی میزۆری و باشووری ڕۆژهەڵاتی کێنتاکی گیانیان لەدەستدا لەکاتێکدا چەندین ویلایەتی دیكەی گرتووەتەوە.
هەروەها ئەم زریانانە زیانی دارایی و وێرانکارییەکی بەرچاویان لێکەوتەوە، بەلایەنی کەمەوە پێنج هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە تەنها لە شاری سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری.
گوڵان: سەردار خەلیل
