دەیان کەس لە شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران
ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ئایار بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەیان کەس کوژراون.
بەگوێرەی کاربەدەستانی نەخۆشخانەکە، لانیکەم ١٥ فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ یان هەرزەکار بوون، لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی جەبەلیە لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.
هەروەها کلینیکێکی ناوچەکە کراوەتە ئامانج و وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکان دەکرێت. هەروەها کاربەدەستانی نەخۆشخانەی ناسر ڕایانگەیاندووە، کە لە هێرشی شەوانەدا بۆ سەر خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژراون. هەروەها لە ناوچەکانی دیکەی غەززەش هەواڵی کوژرانی خەڵك هەبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
