سەردانی ترەمب بۆ کەنداو دەسکەوت و بەرژەوەندییەکان
ئاشکرایە کەوا بەرێز دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەسێکی خاوەن کارە ( بزنس مەننە) و دواتر چووە ناو دونیای سیاسەت تا بۆ دوو جار بوو بەسەرۆکی گەورەترین و زلهێزترین وڵاتی جیهان، و هەر لە روانگەی کارکردن دەروانێتە سیاسەت و پیادەکردنی بۆ بەرژەوەندی بازرگانی و ئابووری وڵاتەکەی و خودی خۆی، دوا سەردانی بۆ کەنداو بە کۆمەڵێک دەسکەوتی گرنگ دەگەرێتەوە وڵاتەکەی و ئەوەی لە خەیاڵی دابوو جێ بەجێ کرد، ئەوەی گرنگ بوو لەو سەردانە جگە لە دەسکەوتە دارایی و رەخساندنی کار بۆ کۆمپانییەکانی ئەمریکی و کاری وەبەرهێنانی بۆ عەرەبی سعوودیە لە ئەمریکا بەبڕی ٦٠٠ ملیار دۆلار دەسکەوتێکی مەزنی سەردانەکەی بەرێز ترەمپ بوو، بەرامبەر ئەو هەموو سەخاوەتیەی سعودیە شازادە مەحەمەد بەن سەلمان جێ نشینی سعودیە داوای لە ترەمپ کرد گەمارۆی سەر سوریا هەڵبگرێت، ئەویش بێ یەک دوو دوای ئەو هەموو بەخشندەیە بریاری دا بە لابردنی گەمارۆی سەر سوریآ دوای ٤٦ ساڵ لە گەمارۆ، کە هەڵبەتە ئەو بریاڕە نەک هەر سوودی بۆ سوریا دەبێت بەڵکو بۆ ئەمریکا لە رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی سودی دەبێت، لە رووی سیاسیەوە هێلێکی بەهێزی سوننە مەزهەب پێکدێنێ هەر لە تورکیا تا سعودیە کە ئەو سێ وڵاتە و قەتەر لە خۆ دەکرێت و ئەگەری هەیە سوننەکانی عێراق سودمەند بن لەو دیوارە سوننیە، ئەمەش وەک هێزێکی دژ بە هیلالی شیعی هەژمار دەکرێت دوای ئەوەی حزبوڵلای لوبنانی لاواز بوو ئەو پێگەی نەما و ئێران لە هاوکاری میللشیەکانی لە عێراق تا رادەیەک خۆی دور راگرتووە و نایەوێ لەگەڵ ئەمریکا توند بێت بە پێچەوانەی ئەوەی لە راگەیاندن گوێ بیستی دەبین، هەروەها ئەمریکا دەیەوێت سوریایەکی بەهێز بونیاد بنڕێت کە هاو سنوورە لەگەڵ عێراق و رژێمی هەردوو لا هاوتەبانین دوو مەزهەبی جیاوازن کە ئەمەش کاریگەری لەسەر ئێرانیش دەبێ کە کاتی خۆی عێراق و ئێران و حزبوڵلای لوبنانی لەگەڵ سوریا هاوپەیمان بوون، هەروەها کاریگەری دەبێت کەوا سوریا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکات و ببێتە بەشێک لە رێککەوتنی ئیبراهیمی.بێگومان مەرجەکانی ترامب بۆ شەرع لەوانەیە جێ بەجێکردنی کات و هێز بووێت بەتایبەتی کە داوایکردە بە دەرکردنی چەکدارانی فەلەستینی و بیانی لە سوریا کە ئەوانە پاڵپشتی و هێز بوون بۆ شەرع و ئیستا مەحاڵە بەو ئاسانییە دەستبەرداریان بێت یا ئەو چەکدارانە ئەو بریارە جێ بەجێ بکەن و ئەگەری هەیە دژی رابوەستن.
لەرووی ئابووری هەموو لایەک دەزانین کەوا سوریا زۆربەی شارەکانی لە ئاکامی ئەو چەند ساڵانەی جەنگی ناوخۆ وێران و خابور بوون ئەمەش پێویستی بونیادنانەوە نۆژەن کردنەوە هەیە، کە ئەمە هەڵێکی زێرینی بۆ کۆمپانییەکانی ئەمریکا کە روو لەو وڵاتە بکەن، جگە لەوەی دەبێتە هۆکاری رێگە گرتن لە چین و روسیا و فەرەنسا کە دەست بڵاو نەبن لەو وڵاتە.
ترامب باسی پێگە و رۆڵی کوردی لەو وڵاتە نەکردوە کە ساتێک هاوکاری و پشتتوانی لایانە کوردیەکانی دەکرد، لە کاتێک پ ک ک چەکەکانیان داماڵی و خۆیان هەڵوەشاندەوە و لە سوریاش هیچ ئاماژە بە کورد نەکرا تەنانەت لە کاتی گوتارێکی شەرع لە دیمشق گوتی سوریا بۆ هەموو پێکهاتەکانیەتی و قەبووڵ ناکەین هیچ لایەنێک لەو هێلە دەرچێت ،بۆیە بارودۆخە بۆ کورد ئاڵۆزە و دەبێ کورد هوشیار بێت و ئاگاداری گۆرانکاری ناوچەکە بێت و دەبێ هەڵوێستەکان یەکگرتوو بێت.

شێرکۆ حەبیب