سلێمانی چاوی لە خولی عێراقییە

سلێمانی چاوی لە خولی عێراقییە

سلێمانی چاوی لە خولی عێراقییە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ئەمساڵ لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان پاشەكشەی كردو ڕووی لە خولەكانی عێراقی كردوە لە یەكەم هەنگاویشی لە خولی پالاوتنی یارییەكانی خولی پلە سێ عێراقی بەشداربووە و چاویان لەوەیە خۆیان بگەینە ریزی یانە پلە دووەكانی عێراقی و لەوێش هەنگاو بۆ خولەكانی تر بهاوێن. یانەی سلێمانی لە دواین یاری خۆشی بۆ گەیشتن بە یارییەكانی قۆناغی داهاتوو بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە دووی عێراقی لە سەر یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریاز بووە لەم یارییەشدا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون و سلێمانی بە پێشەنگی یانەكان گەیشتە قۆناغی سێیەم، لەم بارەشەوە هەرێم كەلاری ڕاهێنەری یانەی وەرزشی سلێمانی لە بارەی تیپەكەیەوە گوتی" تیپەكەمان گەیاندە ئەوە قۆناغەی ئێستا هەوڵی زۆرماندا بۆ ئەوەی تیپەكە بە شێوەیەكی باش ئامادە بكەین بگەینە قۆناغی سێیەم لەم قۆناغەش یارییەكان هەندێك زەحمەتە، چونكە تیپەكەمان تیپێكی باشە و دەبێ لەم قۆناغە هەر یانەیەك زیاتر لە دە یاری ئەنجام بدات ئێمەش هەموو ئامادەكارییەكانمان كردوە ئەم قۆناغەش ببڕین، لە بارەی هێنانی یاریزانی تازەش هەرێم گوتیشی" ژمارەیەك لە یاریزانانمان دەستنیشان كردوە بۆ ئەوەی بتوانین گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بكەین و تیپەكان بگەینە قۆناغەكانی داهاتوو و هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە ئامانجمان ئەوەیە تیپەكە بگەینە خولی یانە پلە دووەكانی عێراقی.

Top