چوار یانە دابەزین بۆ ریزی یانە پلە سێیەكان
چوار یانە دابەزین بۆ ریزی یانە پلە سێیەكان
دوای ئەنجامدانی نۆ یاری لە یاریییكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە هەردوو كۆمەڵەكەی یانە بەشداربووەكانی كوردستان چوار یانەی بەشداربووی خولەكە دابەزین بۆ ریزی یانە پلە سێیەكانی كوردستان لە كۆمەلەی یەكەم هەریەك لە یانەكانی هەریر و خەڵاتی پێنجوێن لە كۆی ئەنجامدانی نۆ یاری هەریر تەنیا هەشت خاڵی كۆكردەوەوە و یانەی خەڵاتی پێنجوێنیش تەنیا پێنج خاڵی كۆكردەوە ئەم وەرزە بۆ ئەم دوو یانەیە وەرزێكی باش نەبوو سەرەڕای ئەوەش یانەكە هیوای زیاتری هەبووە لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، لە كۆمەڵەی دووەمیش هەریەك لە یانەكانی باوەنور و خەبات دابەزین، هەرچی تایبەتە بە یانەی باوەنور ئەوە بوو كە لە كۆی ئەنجامدانی نۆ یاری تەنیا یەك یاری بردەوە و خاوەن شەش خاڵ بوو و یانەی خەباتیش بە نوسراوی فەرمی داوای كشانەوەیان كرد لە خولی پلە دوو بەهۆی گرفتی دارایی تیپەكەیان نەیانتوانی بەردەوام بن لە یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، هەر چەندە یانەكانی دابەزیو هیوای زۆریان هەبووە كەوا گرفتە داراییەكانیان چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێ لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەن لە وەرزی ئەم ساڵ، سالێكی تر هەر چوار یانە دابەزیوەكە لە خولی پلە سێیەكانی كوردستان جارێكی تر دێنەوە ناو كێبڕكێیەكان بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن لە خولە و دوو بارە خەونی گەڕانەوەیان بۆ خولی پلە دوو بگەرێتەوە.
