ڕەنگە گونجاوەكان لەگەڵ زەردی كەرەیی بۆ دیكۆری ماڵ

ڕەنگە گونجاوەكان لەگەڵ زەردی كەرەیی بۆ دیكۆری ماڵ

 

زەردی كەرەیی و پەمەیی: بۆ ئەوەی دیكۆری ماڵ زیاتر مێینەیی و گەنجانە دەركەوێت، گونجاوە زەردی كەرەیی لەگەڵ پەمەیی ناسكی منداڵانە تێكەڵ بكرێت، ئەمەش بۆ كاریگەرییەكی نەرم و جوان.

زەردی كەرەیی و سپی: بۆ دەركەوتنێكی شیك، لە چوارچێوەی دیكۆری ناوەوەدا، زەردی كەرەیی شانبەشانی سپی بەكار دێت. ئەوكات، پاك و مۆدێرن دەردەكەوێت.

زەردی كەرەیی و شین: زەردی كەرەیی جوانی و ناسكییەك دەبەخشێت كاتێك لەگەڵ هەر پلەیەكی ڕەنگی شین تێكەڵ دەكرێت.

زەردی كەرەیی و ڕەنگی مەرجانی: گونجاوە زەردی كەرەیی لەگەڵ ڕەنگی مەرجانی یان قۆخی تێكەڵ بكرێت بۆ دیكۆرێكی دڵخۆشكەر و سەرنجڕاكێش.

زەردی كەرەیی و سەوزی زەیتوونی: ڕەنگی سەوزی زەیتوونی هەستێكی وەرگیراو لە سرووشت دەبەخشێت كاتێك لەگەڵ زەردی كەرەیی تێكەڵ دەكرێت.

زەردی كەرەیی و قاوەیی شكۆڵاتی: گەرمیی قاوەیی شكۆڵاتی كەشێكی ئاسوودەبەخش دروست دەكات و، لەگەڵ زەردی كەرەیی ناوازەییەك دەبەخشێت كە هەمیشە هەست بە ئاسوودەیی دەكەیت.

زەردی كەرەیی و ڕەش: بۆ هەست و جوانییە سەرنجڕاكێش و هاوچەرخ، ئەم ڕەنگە (زەردی كەرەیی) لەگەڵ ڕەش تێكەڵ دەكرێت، ئەوسا هەست بە جوانییەكەی دەكەیت.

Top