چۆن چەوریی سك كەم دەكەیتەوە؟
ئەمە سەلمێندراوە كە كۆبوونەوەی چەوری لە ناوەڕاستی قەد یان كەرش Belly fat و كەمەری گەورە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، هەروەها هەندێك جۆری شێرپەنجە زیاد دەكات. دابەزاندنی كێش بەتایبەتی كەمكردنەوەی چەوریی سك یان كەرش، هاندەرە بۆ باشتربوونی فرمانی بۆڕییەكانی خوێن و كوالێتیی خەو. هەنگاوەكان: سنوورداركردنی كاربۆهیدرات لە خۆراكی ڕۆژانەدا هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست وەكو خۆراكی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ و دووركەوتنەوە لە شیرینی و خۆراكی پڕۆسێسكراو، دووركەوتنەوە لە شلەمەنییە شیرینكراوەكان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، نووستنی شەوانە كە لە حەوت كاتژمێر كەمتر نەبێت، زیادكردنی جووڵە و مەشقی وەرزشی لەگەڵ مەشقی هەڵگرتنی قورسایی، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس، هەوڵ بدرێت كە پێوانەی چێوەی كەمەر بگاتە كەمتر بێت لە 40 گرێ بۆ پیاو و كەمتر لە 35 گرێ بۆ ئافرەت.
