گەورەترین هێرشی ئاسمانی هیندستان بۆ سەر پاکستان لە ماوەی ٥٠ ساڵدا'
India strikes Pakistan in 'largest aerial attack in 50 years'
زە ئیکۆنۆمیست
(*)
دوای ماوەیەکی کەم لە نیوە شەوی ٧ی ئایار، ڕێک دوو هەفتە دوای هێرشێکی تیرۆریستی لە کشمیر، مووشەکەکانی هیندستان هێرشیان کردە سەر پاکستان، سوپای پاکستان ڕایگەیاند کەوا هیندستان لە پێنج شوێن هێرشی کردووە، سێ شوێن لە کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت و دوو شوێن لە پەنجاب. وێنەکانی سۆشیال میدیا دەرکەوتووە کە پاشماوەی لە کێڵگەیەکدا کەوتووە. حکومەتی هیندستان ڕایگەیاندووە، کە نۆ شوێنیان کردوە بە ئامانج، ئەمەش گەورەترین هێرشی ئاسمانییە بۆ سەر پاکستان لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵی رابردوو دوای ئەو هێرشانە تۆپبارانی قورس لەلایەن پاکستانەوە لە سەرانسەری "هێڵی کۆنترۆڵکردنی"کشمیر دابەش دەکات ئەنجامدرا.
ڕۆژەکە بە ئامادەکارییەکانی هیندستان بۆ شەڕ دەستی پێکردبوو. ڕۆژنامەکانی وڵاتەکە وردەکارییەکانی مەشقەکانی بەرگری شارستانیان بڵاوکردەوە کە پلانیان بۆ دانراوە لە ٧ی ئایاردا. ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە دەلهی بڵاوکرایەوە و کارەبا دەبڕدرا و هێزی ئاسمانی دوو ڕۆژە "مانۆڕێکی سەربازی گەورە" بەدرێژایی سنووری ڕۆژئاوا دەست پێکردووە. وەزیری بەرگری پاکستان هۆشداری دا، چەند کاتژمێرێک پێش لێدانەکان، پێکدادان لەگەڵ هیندستان "حەتمی" بوو.
هیندستان پێشتر ڕێوشوێنی ناسەربازی گرتبووەبەر. دوای دەیان ساڵ لە ڕووبەڕووبوونەوە، دەیەوێت ئامرازەکانی فراوانتر بکات لە وەڵامی ئەوەی کە کردوەکانی پاکستان بە تیرۆریستی سەیری دەکات. لە ٢٣ی نیساندا هیندستان پەیماننامەی ئاوەکانی ئیندوسی هەڵپەسارد کە دابەشکردنی ئاوی نێوان هیندستان و پاکستان بەڕێوەدەبات. لەو کاتەوە پاکستان گلەیی لە پچڕانی رێڕەوی ئاو دەکات، پێدەچێت هیندستان هەوڵی زیاتر بدات بۆ گۆشەگیرکردنی پاکستان لە ڕووی دیپلۆماسییەوە یان زیان بە ئابوورییەکەی بگەیەنێت، بەڵام سەرکردەکانی هیندستان وەڵامی سەربازییان بە پێویست زانی بۆ دووبارە بەرگری وبەرپرچدانەوە
ئەم مانۆرانە لەبەر سێ هۆکار جێگەی سەرنجن. یەکەم: پێدەچێت هیندستان لە خاکەکەیەوە مووشەکی هاویشتبێت و سوپای پاکستان گوتی: ئەم هێرشە ترسنۆکانە و شەرمەزارییە لە ناو ئاسمانی هیندستانەوە ئەنجامدراوە."هەرگیز ڕێگەیانپێنادەین بێن و دەستدرێژی بکەنە ناو فەزای پاکستانەوە." ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، پێدەچێت هیندستان لە ئەزموونی خۆی لە ساڵی ٢٠١٩ فێربووبێت، کاتێک فڕۆکەیەکی هیندی لەئاسمانی پاکستان کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیرا، کەناڵێکی هەواڵی ئێن دی تی ڤی ئیدیعای کرد کە هیندستان مووشەکی کروزی SCALP ی تەقاندووە و بۆمبی زیرەکی هامەری لە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕافالی دروستکراوی فەرەنساوە فڕێداوە. ئاژانسێکی هەواڵی ANI، ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپا و هێزی دەریاییش دەستیان لە مانۆرەکەدا هەبووە.
دووەمیان ئەوەیە کە وەک ساڵی ٢٠١٩ هیندستان نەک تەنها هێرشی کردە سەر خاکی جێناکۆک لە کشمیر کە لە ژێر دەستی پاکستاندایە بەڵکو هێرشی کردە سەر خاکی پاکستانی کە جێی مشتومڕ نەبووە. پاکستان ڕایگەیاند کە هیندستان هێرشی کردووەتە سەر بەهاوالپور و موریدک. ئەمە شارۆچکەیەکە ٣٠ کیلۆمەتر لە لاهورەوە دوورە، پایتەختی پەنجاب، لە مێژە کۆمەڵگەیەکی گەورەی تێدایە کە پەیوەندی بە لەشکری ئی تایبا (LeT)ەوە هەیە، کە گروپی چەکداری ئیسلامییە و پەیوەندی قووڵی بە دەزگای هەواڵگری پاکستانەوە هەیە و هیندستانیش بە هۆکاری کۆمەڵکوژی گەشتیاران لە ٢٢ی نیساندا تاوانبار دەکات.
لە کتێبێکدا لەسەر LeT کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، ستیڤن تانکێل، زانای ئەمریکی کە سەردانی موریدکی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کۆمپاوندە "هەستێکی هەستپێکراوی تەماحی هەیە...کە لە جیهانی ڕێکخراوە جیهادییەکانی پاکستاندا هیچ ڕکابەرێکی نییە". گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەو پێگەیە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە ئاگر لە دەوروبەری باڵەخانەیەکی زیانلێکەوتوودا گرتووە. وا بیر دەکرێتەوە کە بەهاوالپور میوانداری بارەگای جەیش محەممەد بکات کە یەکێکی ترە لە ڕێکخراوە جیهادیەکان و پەیوەندی بە سپۆکەکانی پاکستانەوە هەیە
بڕیاری هیندستان بۆ لێدانی پەنجاب هەڵبژاردنێکی بە پەلەیە، بەڵام تایبەتمەندی سێیەمی کردوە سەربازییەکان ئەوەیە کە پێدەچێت هەموو شتێکی دیکە کۆنترۆڵ کراوە بۆ ئەوەی کەمترین مەترسی شەڕێکی تەواو بێت. پاکستان باس لەوە دەکات کە هیندستان مزگەوتێکی لە نزیک بەهاوالپور داوە، هەروەها لە هێرشەکاندا حەوت کەس کوژراون کە لانیکەم دوو منداڵ لە ناویاندا هەیە، بەڵام لە بەیاننامەیەکدا هیندستان ڕایگەیاند کە مانۆرەکان "تەرکیزکراو و پێوانەکراو بوون ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە چەکدارەکانی پاکستانی و شوێنە ئابووری و مەدەنییەکانی نەکردۆتە ئامانج، بەڵکو تەنها "کەمپە تیرۆریستییە ناسراوەکان" کە هێرشەکانیان بۆ سەر هیندستان لێکراوە و پلان و ئاراستەکرابوون. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هیندستان بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت ڕێڕەوێکی دەرەوە بۆ پاکستان دابین بکات.
سوپای پاکستان ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی "لە کات و شوێنی خۆی هەڵیبژێرێت" وەڵام دەداتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێدەچێت ئاراستەی پێگەکانی هیندستان بکرێت لە سەر هێڵی کۆنترۆڵ، بەشی یەکەمی وەڵامدانەوەی پاکستان بێت.
وەزیری بەرگری پاکستان بەبێ بەڵگە ئیدیعای کرد کە وڵاتەکە پێنج فڕۆکەی هیندی خستۆتە خوارەوە لە ساڵی ٢٠١٩دا بە ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی تۆڵەسەندنەوە وەڵامی دایەوە. جبەخانەیەکی گەورە و هەمەچەشنی هەیە لە مووشەکی کروز و بالیستیکی ئاسایی، کە دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هیندستان بەبێ ئەوەی پێویستی بە فڕۆکەی جێت هەبێت بۆ بەزاندنی سنوور. بەڵام سەرەڕای ئەو قسە گەرمانە، پێدەچێت پاکستان بە وریاییەوە قەبارە و سروشتی وەڵامدانەوەی خۆی هەڵبژێرێت، ئەوەندە کاردەکات بۆ ئارامکردنەوەی دانیشتووانەکەی و گەڕاندنەوەی کەمێک لە ڕێگریکردن بەبێ ئەوەی قەیرانەکە زیاتر گەورە بێت. لەوانەیە ئەوەش هێرشکردنە سەر ئامانجە ڕەمزیەکان لەخۆبگرێت، کە پێناچێت ببنە هۆی قوربانیی مەدەنی.
هیندستان متمانەی بەخۆیە و سوپای هیندستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "دادپەروەری پێشکەش دەکرێت" و نووسیوتەتی "جای هیند"ی - بژی هیندستان. پێدەچێت ئەو ناوەی کە بە هێرشە مووشەکییەکان دراوە- ئۆپەراسیۆنی سیندۆر، ئاماژەیە بۆ ئەو رەنگە هەنارییەی کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری هیندستاندا بەکاردەهێنرێت- پێدەچێت بۆ یەکێک لە قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی ٢٢ی نیسان بووبێت، ئەفسەرێکی دەریایی کە بەم دواییە هاوسەرگیری کردووە و بێوەژنە خەمگینەکەی بووەتە هێمای ئەو دڕندەییە.
هیندستان ئاماژەی بەوەکرد دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشەکان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان لەبارەی پێشهاتەکان ئاگادارکردووەتەوە، لە کاتێکدا کاربەدەستانی ئەمریکا پەلەیان کرد لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و لە کەمکردنەوەی قەیرانەکان، بەڵام ئێستا ئامادەیی ئەوان بۆ دەستێوەردان کەمتر ڕوونە. دۆناڵد ترەمپ کە لە هێرشەکان لە کۆشکی سپی ئاگادارکرایەوە، بە بێباکییەوە وەڵامی دایەوە. وتیشی: "ئەوە جێگەی داخە. ئەوان دەیان ساڵە شەڕ دەکەن، بەلکو لەڕاستیدا سەدەیەکە. تەنها هیوادارم ئەم ململانێیە بە خێرایی کۆتایی پێبێت".
(*)
وهڕگێڕان

شێرکۆ حەبیب