یانە كۆنەكەی هەولێر چاوی لە داهاتووە

یانە كۆنەكەی هەولێر چاوی لە داهاتووە

یانە كۆنەكەی هەولێر چاوی لە داهاتووە
تیپی تۆپی پێی یانەی بروسك ئەم وەرزە جارێكی تر گەڕایەوە نێو كێبڕكێیەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، ئەم وەرزە بروسك بە ستافێك لە یاریزانانی لاوی شاری هەولێر هاتۆتە نێو مڵمڵانییەكانی خولەكە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدست بهێنین، لە چوار یاری ڕابردووش لە كۆمەڵەی دووەم ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبووە و تەنیا خاوەنی یەك خاڵە و لە ڕیزبەندی یانەكان لە ڕیزی داوە دێت، بەڵام تیپەكە دەیەوێ یاری لە دوای یاری ئاست و ئەنجامی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات و هەنگاو بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بهاوێت ئەگەر ئەو خەونەیان هاتە دی، لەم بارەشەوە محەمەد حەمە خان سەرۆكی یانەی وەرزشی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم وەرزە بەشدارین لە یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان ئامانجمان ئەوەیە بتوانین ئاستێكی جوان پێشكەش بكەین، تیپەكەمان تازە كۆكراوەتەوە پڕە لە یاریزانی لاو دەمانەوێ كێبڕكێیەكی جوانی وەرزشی بكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە یارییەكانمان ئەنجامان شایستە بێت هەر چەندە ئامانجی سەرەكیمان تەنیا ئەوەیە تیپێكی بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو دروست بكەین، خولی یانە پلە دووەكانی كوردستانیش یانەكانی زۆربەی شاروشارۆچكەكان و تیپی بەهێزی تێدایە هەمووی مڵمڵانێ دەكەن لە سەر گەیشتن بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، وەكو یانەی بروسك ئەوەی لە توانامان بێت بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەكەكان ئەنجامی دەدەین هەر چەندە ئێستا ئاستمان زۆر باش نییە، بەڵام ئێمە كاتی خۆی لە پلە یەك بووین خۆمان بەشدار نەبووینە ئێستا سەرلەنوێ تیپمان دروست كردۆتەوە ئەركمان هەندێك زەحمەتە ئیمكانیەتی دارایی ئێمە تەنیا ئەوەندەیە كە بتوانین ئەو تیپە دروست بكەین، یانەی بروسك یەكێك لە یانە بەهێزەكانی پارێزگای هەولێرە چەندین ساڵ لە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و پلە یەك یاری كردوە، ئەمساڵیش بەرنامەی تۆكمە دانراوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامیان شایستە بێت و پلێتی گەیشتنەوە بە ریزی یانە پلە یەكەكان بەدەست بهێنن، ئەم وەرزەش لە كۆی ئەنجامدانی 6یاری خاوەنی تەنیا پێنج خاڵە.

 

Top