ئێرانییەکان لە فرانکفۆرت دژی لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ئێرانییەکان لە فرانکفۆرت دژی لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

 

 

 

ڕۆژی سێشەممە   ٦ی ئایار، کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێرانی لە شاری فرانکفۆرت بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو لە هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان "ی سێشەممە و هەروەها پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران، گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.

ئەو گردبوونەوەیە کە هاوکات بوو لەگەڵ ٦٧هەمین هەفتەی هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان "ی سێشەممە، بوو بە گۆڕەپانی هاودەنگی و هاوار بۆ دادپەروەری و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی.

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە داوای ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و هەروەها کاردانەوەی توندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان کرد بۆ شەپۆلی لەسێدارەدان لەلایەن ئێرانەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top