سەندیکاکانی کرێکارانی هێڵی ئاسنی فەرەنسا داوای مانگرتنی ناڕەزایەتی دەکەن

سەندیکاکانی کرێکارانی هێڵی ئاسنی فەرەنسا داوای مانگرتنی ناڕەزایەتی دەکەن

  

ڕۆژی دووشەممە 5ی ئایار، ژمارەیەک لە کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر ڕایانگەیاند: کە   بە نیازن لە ڕۆژانی داهاتوودا مانگرتنی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن بەهۆی زیاد نەکردنی مووچە و بابەتەکانی پەیوەست بە خشتەی شەمەندەفەرەکان.

بڕیارە کۆنتڕۆڵکەرانی شەمەندەفەر لە کۆمپانیای نیشتمانی هێڵی شەمەندەفەری فەرەنسا لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئایارەوە بە جددی مان بگرن، ئەمەش دوای بانگەوازێکی سەندیکاکانە.

جگە لە پرسی مووچە، شۆفێران و کۆنتڕۆڵکەرانی شەمەندەفەر ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە جێبەجێکردنی خشتەی نوێی کارکردن کە بە گوتەی سەندیکای شەمەندەفەر، بەردەوام هەفتەی کارکردنی فەرمانبەران لە کۆتا خولەکدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەگۆڕێت. ئەمەش بووەتە هۆی پەکخستنی پشوو و پشوودانی فەرمانبەران و سەرلێشێواوی لێکەوتووەتەوە.

هەروەها چاودێران و بەڕێوەبەرانی هێڵی ئاسنین داوای پاداشتی مانگانە بڕی ١٠٠ یۆرۆ و گەرەنتی ئەم پاداشتە دەکەن.

لەدوای بەتایبکردنی بەشەکی خزمەتگوزاری شەمەندەفەربۆ كەرتی تایبەت ، نرخی بلیتی شەمەندەفەر لە فەرەنسا بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ بەرزبووەتەوە، بەڵام مووچەی کرێکاران زیادی نەکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top