“هەولێر” ناوەندی بڕیاری کوردستانی گەورە
هەرێمی کوردستان لەسایەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی خاوەن سەرکردایەتییەکی بەهێز و حەکیمانەیە، بۆیە هەولێر وەکو پایتەختی ئەم هەرێمە ڕۆڵی پایتەختی وڵاتێکی بەهێز دەگێڕێت لە ناوچەکە و کارەکتەرەکی بەهێزە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە
جگە لەوەی هەولێر لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی خاوەن پێگەیەکی بەهێزە، لە ئاستی چوارپارچەی کوردستانیش ڕۆڵی ماڵێکی گەورە دەگێڕێت لە کۆکردنەوەی کوردان و پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان
لەم ساڵەدا هەولێری پایتەخت ڕەنگی هەرچوارپارچە و دەنگی هەرچوارپارچەبوو، پارچەکانی تری کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکان سەردانی هەولێریان دەکرد، چ بۆ ڕاوێژ یان بۆ وەرگرتنی کۆتا بڕیار
لە پرسی ئاشتی، بانگەوازی ئوجەلان و چەکدانانی پەکەکە شاندێک لە باکۆری کوردستانەوە ڕووی لە هەولێرکرد تا بۆچوونی جەنابی سەرۆک بارزانی بزانن لەوبارەیەوە و لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بڕیاری کۆتایی خۆیان بدەن
لە پرسی سوریای نوێ و کوردانی ڕۆژئاوا جارێکی دی ترافیکی هەولێر سەوز بوو و هەموو لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات چەندین جار هاتنە هەولێر و لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ئەوەبوو لەکۆتاییدا کۆنفرانسی یرکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوا هاتەئاراوە و لایەنەکانی ڕۆژئاوا لێک نزیک بوونەوە
ئێستا جەنابی سەرۆک بارزانی وەکو مەرجەعی کوردان لە هەر پارچەیەکی کوردستان کێشەیەک یان پرسێک هەبێت دۆست و دۆژمن دەگەڕێنەوە بۆ ڕاوێژکردن و وەرگرتی بۆچوونی جەنابیان، هەولێریش وەکو پایتەختی کوردان دەبینرێت نەک تەنیا هەرێمی کوردستان

زانا عبدالباقی ستونی