سەرۆک بارزانى ،رۆژى ( نزاى نیشتیمانى ) و فەرهەنگى پێکەوەژیان
هەرێمى کوردستان چ وەک هەڵکەوتەى جوگرافیایی و چ وەک پێکهاتەى نەتەوەیی و پێکەوەژیانى ئایین و ئایینزا جیاوازەکان مێژووییەکى دێرین و پڕ لە شانازى هەیە بە بەراوەرد لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە و گەل و نەتەوەکانى تر لە ڕووى هەڵسووکەوت و مامەڵەکردنى پێکەوەژیان، لەو نێوەدا ڕۆڵى بارزان و شێخەکانى بارزانى لە چەسپاندنى ئەو پێکەوە ژیانەى گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان ڕۆڵێکى دیار ومێژووییە ، لەگەڵ ئەو پشتیوانى و پاڵپشتییەیەى کە لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکان لە سەر ئاستى هەر چوارپارچەى کوردستان دژ بە ستەمکاران و شەڕخوازان بینیوویانە .
بەدڵنییاییەوە ، هەموو ئەو هەڵوێستە مێژووییانە لە پاراستنى ئەو شانازییە گەورەیە لە ڕووى پێکەوەژیانەوە ، وەک زنجیرەیەک و میراتێکى گرانبەها سیما و رووخسارێکى جوان و گەشاوەى بە گەلى کورد و مێژوویی و دوێنى و ئەمڕۆى حکوومرانى کوردستان بەخشیووە ، بەستنى یەکەمین کۆنفرانسى ( نزاى نیشتیمانى ) لە ژێر دورسمى بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا ) ، بە بەشدارى وئامادەبوونى چەندین سەرۆک و سەرکردنەکانى ناوچەکە و جیهان و چەندین پەرلەمانتار و وەزیر و کەسایەتى و ونوێنەرایەتى بەرزى وڵاتان، خۆى لە خۆیدا بەڵگەیەکى روونە کە بابەتى پێکەوەژیانى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین وئایینزاکان لە دیدى بارزان ڕێبازى خواپەرستى و مرۆڤدۆستى و یەکتر قبووڵکردن و بەگشتى و سەرۆک مسعود بارزانى ، فەرهەنگێکى پربایەخە وبەتایبەتى بنەمایەکى نەتەوەیی گرنگە بۆ هاووڵاتی بوون لە کوردستاندا ، هەمیشە بە یەک چاو و دیدگا مامەڵە لەگەڵ هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزا و باوەر و کەلتوورە جیاوازەکانى دیکە دەکرێت و هەر گیزیش جیاوازى لە نێوانیاندا نەکراوە ، چ لە نێو کۆمەڵگەى کوردستانى و چ لە نێو دامودەزگەکانى حکوومرانى هەرێمى کوردستان هەمووان یەکسانن و بەشێکى گرنگن لەو نەتەوە دێرینە و مافى هەموو پێکهاتەکان بە یاسا پارێزراوە کە لەسەرووى هەموو بابەتێکى دیکەوەیە .
هەڵبەت ئەم رەفتار و مامەڵە و خەسڵەتە بەرز و مێژووییە بارزان و شێخەکانى بارزانەوە وەک میراتێکى پڕ بایەخ و گرانبەها بۆ گەلى کورد ماوەتەوە ، لە پێناو پاراستنى ئەو کەلتوورى گرانبەهایە قوربانى و فیداکارى گەورەیان بەخشیووە ، کە بنەماەکەى لە سەرە لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتى و یەکتر قبووڵکردنە ، کە سەرچاوەکەى لە هەڵوێستى نەمرى شێخ عەبدولسەلامى بارزانى شەهید وە تا شێخ ئەحمەد بارزانى و باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانییە ، کە چۆن کاریان لە سەر بەرژوەندییە باڵاکان کردووە بۆ پاراستنى پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانى ئایینى و فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى لەگەڵ پێکهاتە ئایینە جۆراجۆرەکانى ناوچەکە دا ئەنجامى داوە ، بەتایبەتى بە پێى هەموو ئەو بەڵگە نامە مێژووییانەى ، کە چۆن شێخانى بارزان ، جێگەى متمانە و دادپەوەرى و دەستەبەرى گشت مافەکان لە نێوان موسلمان و کریستیان و پێکهاتەکانى تر بە شێوەیەکى یەکسان مامەڵە کردووە ، چەندە لە نێو ئەو حکوومڕانییەدا هەست بە دادپەورەرى و ئازادى و پاراستنى سەروماڵیان کراوە ، هەر ئەوەش بووە کە داگیرکەران و دوژمنان لەو کاتەدا پیلانى شەهیدکردنیان داڕشتووە .
پەیوەندیی قووڵ و دێرێنى شێخەکانى بارزان هەر لە شێخ عەبدولسەلامى بارزانى لەگەڵ مار شەمعود سەرکردەى ئاشوورییەکان و ئینجا سەردەمى شێخ ئەحمەدى بارزانى ، ئەو کاتەى ئەرمەنییەکان لەلایەن عوسمانیەکانەوە ڕووبەڕوى کۆمەڵکوژى بوونەوە ، ئەندارنیک پاشا داواى پشتیوانى و بەهاناهاتن و رزگارکردنیان لە دەستى ستەمکارى عوسمانیەکان دەکات ، ئەوکاتەش شێخ ئەحمەدى بارزان، هێزێکى 200 کەسى بە سەرکردایەتى مستەفا بارزانى رەوانە دەکات ، تا ژمارەیەکى زۆر لە ئەرمەنییەکان و بنەماڵەى ئەندارنیک پاشا لە چەنگى ئەو کۆمەڵکوژییە رزگار دەکات .
ئەمانە و دەیان بابەتى تر لەماوەى زیاتر لەیەک سەدەى رابردووى ئەو مرۆڤدۆستى وپێکەوەژیانەى و پارێزگاریکردن لە مافەکانیان ، ئینجا پارێزگاریکردن لە مانەوەیان بەرامبەر هەموو ئەو دوژمنان و نەیارانەى کە لە ناوچەکە بەبیرێکى ڕەش و تەسکى تایفى و شۆڤێنى و تیرۆرەوە هەڵسووکەوت دەکەن ، کە نموونەى ساڵى 2014 ئەو کاتەى کە داعش زۆرینەى خاکى عێراقى داگیرکرد ، بینیمان کە چۆن هێزى پێشمەرگەى کوردستان بە سەرپەرشتى سەرۆک مسعود بارزانى ، نەک هەر کوردستان بووە پەناگە و شوێنى حەوانەوەیان و پاراستنیان لە هەڕەشەى کوشتن و لەناوبردن بەڵکو لەو پێناوشدا هەزاران پێشمەرگە لە پێناو پاراستنى ئەو کەلتوورە پێکەوەژیانە خوێن وگیانى بەخشى .
ئەمرۆ کوردستان زیاتر لە سەرجەم ناوچەکانى دیکەى عێراق و وڵاتانى دیکە ، ئەم پێکەوەژیانى نەتەوەیی و ئایینی و فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتییە جیا دەکاتەوە ، کە تێیدا هەمووان بە یەکسانى و بەو پەرى ئازادییەوە هەر لە تورکمان و کلدان و سریان و ئاسوورى و ئێزدیدى و ئەزمەن و کاکەیی و زەردەشتى وهتد ڕێورەسمە سیاسیی و کەلتووریەکانیان پیادەدەکەن و خاوەن چەندین دەزگەى کەلتوورى و ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتین کە بەوپەرى ئازادییەوە کار و چالاکییەکان ئەنجام دەدەن .
ئەو ەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ، ئەو شانازییە بۆ کوردستان و ئەو شێوازە بێ وێنەیە لە پێکەوەژیان لە نێو شاروشارۆچکەکانى کوردستان ئەو جۆرە ژیانەیە کە لە ناوچەکەکانى دیکەى عێراق بوونى نییە ، هەروەها وایکردووە کە هەرێمى کوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە ببات و رۆڵى گرنگ و بەرچاویان لە زۆرێک لە دامودەزگاکانى حکوومەتى کوردستان هەیە ، هەموو ئەم شانازى و سەروەرییانە بۆ رۆڵى گرنگ و بەرچاو و کەسایەتیی و مرۆڤدۆستى سەرۆک مسعود بارزانى دەگەرێتەوە کە هەردەم پارێزەرى مافەرەواکانى گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئاینزاکانە ، ئەمەش نەک تەنها هەرێمى کوردستان بەڵکو لە سەر ئاستى عێراق و لە نێو دەستوورى هەمیشەیی عێراق ئەو مافەرەوایانەى جێگر کردووە و وەک گەلى کورد بەرگریی لێکردووە و هیچ جیاوازى لە مافەرەواکانیان نەکردوە و کارى لە پێناو لێبوردەیی و دوورخستنەوەى ڕق و کینە کردووە و هەمووانى فێر کردووە کە وەک مرۆڤ و برا پێکەوە بژین ، ئەوەش دیدگا و باوەرێکى راستى و دروستى بارزانییە لە ڕووى مامەڵەکردن و پێکەوە ژیان و مرۆڤدۆستى وەک کەلتوور و میراتێکى گرانبەهاى کوردستان .

رێبوار حەمەلاو شوانی