نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيى له‌ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، كرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيى له‌ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، كرد

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، پەرەپێدانی هاريكاريى نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرای تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا، بەڕێز پارێزگارى به‌سرا، ستایشی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هه‌رێمى كوردستانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌سرا چاوى له‌ بەهێزکردنی هاريکاريی هاوبەش و سوودوەرگرتنه‌ لە ئەزموونی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، پلاندانان و خزمەتگوزارییەکاندا.

Top