قارچك بەرگریی لەش بەهێز دەكات
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە قارچك Mushrooms ڕۆڵی هەیە بۆ هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، كە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەشدا، هەروەها سیفەتی دژەبەكتریا و دژەڤایرۆس و دژەكەڕووی هەیە هاوكات لەگەڵ ڕێگرتن لە هەڵمژینی ماددە زیانبەخشەكان لە ڕیخۆڵەوە بۆ ناو خوێن. قارچك دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، كانزای سیلینیۆم، كۆپەر، پۆتاسیۆم، لەگەڵ ڤیتامینەكانی D، B2، B3، B6. سوودەكانی دیكەی قاچك(كوارگ): هاندانی هەڵمژیمی كانزای كالسیۆم لە كۆئەندامی هەرس، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، نەخۆشیی شەكرە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، ڕیكخستین پەستانی خوێن، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ئەلزهایمەر، خۆپاراستن لە خومۆكی، باشتركردنی تەندروستی و فرمانەكانی مێشك، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە تا ڕێژەی 45%.
