هێرشی چەکداری بۆ سەر گەشتیاران لە کشمیر

هێرشی چەکداری بۆ سەر گەشتیاران لە کشمیر

  

لە ناوچەیەکی شاخاویی ویلایەتی  جامو و کشمیری هیندستان چەند چەکدارێك تەقەیان لە کۆمەڵێک گەشتیار کرد، كە بەهۆیەوە لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە بەرامبەر هێرشەکەدا سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەونە دەدرێنە دادگا و لێیان خۆشنابن.

شایانی باسە ئەم ڕووداوه به یەکێک له خوێناویترین هێرشەکانی سەر هاووڵاتیانی مەدەنی له ناوچەکه دادەنرێت له ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top