بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەشداری لە پێشانگای شیوەکاری و کاری دەستی پەیمانگای نابیستان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣-٤-٢٠٢٥ بەئامادەبوونی مامۆستا
''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر,
''یوسف چاوشین'' بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی و بەڕیوەبەری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرپەرشتیاران و ڕاهێنەرانی نابیستان, پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستی پەیمانگای نابیستان کرایەوە,
جێی باسە, پەیمانگای نابیستان ساڵانە پێشانگای شێوەکاری خۆی لە لایەن قوتابیان و بەهاوکاری و هەماهەنگی مامۆستایان و ڕاهێنەران دەکاتەوە, کە چەندین تابلۆ و کاری دەستی هەمەجۆری قوتابیان لەخۆ دەگرێت, بۆ ئەمڕۆش تابلۆکانییان گوزارشتیان لە سروشتی جوانی کوردستان و کەسایەتییەکان دەکرد و بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان, وێڕای دەستخۆشیان هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی, هیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتنییان بۆ خواستن.
