چۆن پێستی دەموچاو لە لۆچبوون دەپارێزیت؟

چۆن پێستی دەموچاو لە لۆچبوون دەپارێزیت؟

  ئەمە ڕاستییەكە كە لۆچبوونی پێستی دەموچاو Wrinkles بەشێكی سرووشتیی تەمەنە و بەگشتی لەپاش تەمەنی 30 ساڵی بەرە بەرە دەست پێدەكات، بەڵام دەتوانرێت كە بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێك كرداری لۆچبوون تا ڕادەیەك كەم بكرێتەوە، یان دوابخرێت، وەك: خەوی دروستی شەوانە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر، بەتایبەتی نووستن لەسەر پشت لەوكاتەی كەم خەوی هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی، كە بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە ئەگەری گرژبوونەوەی ماسوولكەكانی نێوچەوان و دەموچاو، كە پاشان دەبنە هێڵی لۆچبوونی بەردەوام، خواردنەوەی كاكاو زیاتر لە قاوە، گرنگیدان بە پێست بە شێوەی بەكارهێنانی سابوونی سووك، دووركەوتنەوە لە زیاد شووشتنی دەموچاو كە هۆكارە بۆ ڕاماڵینی چەوریی سرووشتیی پێست، زیاد خواردنەوەی ئاو، خواردنی بەرهەمەكانی سۆیا و سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، زیاد خواردنی ماسی، بەتایبەتی ماسیی سالمۆن، ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە تیشكی خۆر و بەكارهێنانی دژەهەتاو، كە فاكتەری پاراستن لە هەتاو SPF تیایدا 50 یان زیاتر بێت.

 

Top