جۆنی دێپ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێت

جۆنی دێپ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێت

دوای دابڕانێكی زۆر,ئەكتەری سینەمایی و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (جۆنی دێپ)ی تەمەن 61 ساڵ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێتەوە كە لەم فیلمەدا لەگەڵ خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود(پینێلۆپ كروز) پاڵەوانی فیلمەكەن.

فیلمە نوێیەكەی جۆنی دێپ ناونیشانی(Day Drinker)ی بۆ دیاری كراوەو هەریەك لە پێنێلۆپ كروز و مادلین كلاین و مانو ریۆس و ئارۆن پەیپەر و خوان دیگۆ بوتو و ئانیكا بۆیل تێیدا بەشدارن.

جۆنی دێپ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێت

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لە ماڵپەڕی گۆڤاری دیجیتاڵی دیدڵاین بڵاوكراوەتەوە ناوەڕۆكی ئەم فیلمە سینەماییە باس لە چیرۆكی سەر بەلەمێك دەكات كە مادلین كلاین خاوەندارێتی دەكات و تایبەت بە ئەوە, جۆنی دێپ دەبێت بە میوانی و لەسەر ئەو بەلەمە بەیەك دەگەن بەڵام دواتر هەردووكیان تووشی كۆمەڵێك كێشە و گرفت دەبنەوە ئەویش بەهۆی بوونی تاوانبارێك كە پێنێلۆپ كروز ڕۆڵی دەگێڕێت.

جۆنی دێپ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێت

ڕۆڵگێڕانی جۆنی دێپ و پێنێلۆپ كروز لە یەك فیلمدا كارێكی نوێ نییە,بەڵكو بە ئەم كارە نوێیەوە دەكاتە چوارەمین فیلمی سینەمایی كە ئەم دوو ئەستێرەیە شانبەشانی یەكتر نواندن بكەن و ڕۆڵی سەرەكی بگێڕن,كارە هاوبەشە سینەماییەكانیان پێكدێن لە فیلمی(blow)كەساڵی 2001 بڵاوكرایەوە وە فیلمی(Pirates of the Caribbean: On Stranger Tides)كە ساڵی 2011 بڵاوكرایەوە,هەروەها فیلمی (Murder on the Orient Express)ساڵی 2017.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

جۆنی دێپ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێت
جۆنی دێپ بە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەردەكەوێت
Top