سڵق بۆ دابەزاندنـی پەستانی خوێن

سڵق بۆ دابەزاندنـی پەستانی خوێن

گەڵاو لاسكەكانی سڵق Swiss chard دەوڵەمەندن بە كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك، كۆپەر، نایترەیتەكان، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، K، C، B7 (بایۆتین Biotin)، E، هەروەها چەندین ماددەی دژەئۆكسان لە بیتاكارۆتین و فلاڤۆنۆیدەكان كە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی. سوودە تەندروستییەكان: كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە سڵق سەوزەیەكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، باشتركردنی تەندروستی و فرمانەكانی مێشك، ڕێكخستنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، باشتركردنی سووڕی خوێن، دابەزاندنی پەستانی خوێن و پاراستنی تەندروستیی دڵ، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن و فشاری ئۆكسان لە لەشدا، بەهێزكردنی ئێسكەكان و خۆپاراستن لە پووكانەوەی ئێسك بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی كانزای كالسیۆم و ڤیتامین K، خۆپاراستن لە كەمخوێنی بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ئاسن و كۆپەر لە گەڵاكانی سڵقدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، پاراستنی تەندروستیی چاو و كەمكردنەوەی گۆڕانەكانی تۆڕەی چاو كە پەیوەستن بە تەمەن AMD، پاراستنی تەندروستیی قژ، هەروەها باشتركردنی تەندروستیی جگەر.

 

 

 

 

 

Top