ئەمین ئیبراهیم دەچێتە پاڵەوانێتی تایكواندۆی جیهانی

ئەمین ئیبراهیم دەچێتە پاڵەوانێتی تایكواندۆی جیهانی

ئەمین ئیبراهیم دەچێتە پاڵەوانێتی تایكواندۆی جیهانی
پاڵەوانێتی تایكواندۆی جیهانی بڕیارە لە مانگی 5ی داهاتوو یارییەكانی بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە هەڵبژاردەی نیشتمانی ووڵاتان لە ووڵاتی ئیمارات بەرێوەبچێت، هەڵبژاردەی نیشتمانی تایكواندۆی عێراقیش بە كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرز وپاڵەوان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە جیهانیە دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەك یاریزانی كورد لە كێشە جیاوازەكان هاوشانی هەڵبژاردەی عێراقی دەبن لەم پاڵەوانیەتیە جیهانیە، شاری هەولێر تاكە یاریزانی كوردی لە كێشەی 37كگم بەشدار دەبێت ئەویش یاریزانی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان ئەمین ئیبراهیم پاڵەوانی عێراق و باشترین شەڕكەری كیشوەری ئاسیا لەم پاڵەوانێتیە بەشدارە، بۆ ئەم مەبەستەش یاریزان ئەمین ئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو یاریزانێكی كوردی ریزی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە جیهانییە دەكەم، چاوم لەوەیە بتوانم بە ئەنجامی شایستە و مەدالیا بگەڕێمەوە كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش دوو یەكەی مەشقی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە ووڵاتانی ئێران و سربیا ئەنجام دەدەم، دواتر دەگەڕێمەوە بۆ كوردستان و لەوێشەوە بۆ ووڵاتی ئیمارات دەچین بۆ بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە، گوتیشی" سوپاسی ڕاهێنەری تیپەكەم مامۆستا عەلی سەركەوت دەكەم كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشتە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێكی دڵخۆشكەر لەم پاڵەوانێتیە بەدەست بهێنین.

Top