ڕاگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی پێویست

ڕاگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی پێویست

 

 

 

ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان و ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسان ڕایانگەیاند، حکومەتی ئەمریکا پارەی بەشێکی زۆری پرۆگرامە مرۆییەکانی بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانەی کە پێویستیان پێیەتی ڕاگرتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی پرۆگرامەکانی هاوکاری لە زیاتر لە 12 وڵات لەوانە ئەفغانستان و یەمەن پچڕاندووە.

بڕیارەکە ڕۆژی هەینی یەکلایی کرایەوە و یارمەتییە بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ١٤ وڵاتی هەژار كە لەوانە سوریاش دەگرێتەوە، ئەم پرۆگرامانەی کە دەتوانێت ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار بکات.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم ڕۆژی خولی دووەمی خۆیدا فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان و چاکسازیی گشتیی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و داوای تێکەڵکردنی بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top