نیللی مەقدسی: سەركەوتنی كارەكانم سەرچاوەی دڵخۆشیمە
لە میانەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا خانمە هونەرمەندی لوبنانی «نیللی مەقدسی» تیشكی خستە سەر چەند لایەنێكی ژیانی هونەری و تایبەتی خۆی، كە هەندێكیان بۆ یەكەمجارە باس دەكرێن، بەتایبەتی بابەتە سۆزداری و ژیانی، هەستەكان و پەیوەندییە مرۆییەكان.
سەبارەت بە ڕوخساری ڕەسەن و سەرنجڕاكێشی، بەتایبەت كە هەنگاوی زیادە دەنێت بۆ ئەوەی بە باشترین جلوبەرگەكەیەوە دەربكەوێت، دەڵێت،ئەم بابەتە ئەو یەكێك نییە لە بنەڕەتەكان، ڕاستە زۆر گرنگی بە شێوەی دەرەكی و ڕەفتار و قسەكردن و ڕەنگینییەكەی خۆی دەدات، بەڵام ناوەرۆكەكەی لای ئەو لە پێشینەیە.
نیلی سەبارەت بە مەزاجی خراپ دەڵێت: «كاتێك ڕووبەڕووی هەر كێشەیەك دەبمەوە، زۆر كاریگەر دەبم پێی، بەتایبەتی كە من كەسێكی هەستیارم، ڕەنگە ڕووخساری دەرەكیم ئەوە دەربخات كە دڕندەەم، بەڵام زۆر سۆزدارم و هەموو شتێك كاریگەریی لەسەرم هەیە».
نیللی جەختی لەوەش كردەوە، ئەو ژیانی خۆی خۆش دەوێت و پێی ڕازییە بەهۆی ئەوەی لە لایەن خێزانێكی خۆشەویستەوە پارێزراوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە سەرچاوەی بەختەوەرییەكەی لە كوێیە؟
نیللی ئاماژەی بەوەدا كە سەرچاوەی دڵخۆشییەكەی لە سەركەوتنی كارەكەیدایە، یان كاتێك خێزانەكەی بە دڵخۆشی دەبینێت، یان كاتێك كەسێكی گونجاوی دەست دەكەوێت بۆ ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا بكات و خێزانێك پێك بهێنێت، ئەگەر كەمێك لە هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنیت، بێگومان هەست بە دڵخۆشی دەكات.
