هونەرمەند(عەدنان كەریم) زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانی سازدەكات
ئەگەرچی لە ڕێكەوتی 27/10/2024 بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی موزیكی (هەزار ئاواز) لە ستۆكهۆلمی پایتەختی سوید كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد,لە ئێستادا گۆرانیبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(عەدنان كەریم)لەگەڵ هەمان ئەم گروپە موزیكییە بەڕابەرایەتی (ئازاد میرزاپوور) دووبارە دەگەڕێتەوە سەر ستەیجەكانی ئۆروپا و زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانی لە وڵاتی سوید سازدەكات,بڕیارە ئەم كۆنسێرتە نوێیەی عەدنان كەریم لە ڕێكەوتی 16و17و18و24ی مانگی ئایار/5 لە شارەكانی ستۆكهۆڵم و مالمۆ و گۆتنبۆرگ و ئۆسلۆ بەڕێوەبچێت.
شایەنی باسە,, لە ماوەكانی ڕابردوودا هونەرمەند (عەدنان كەریم) لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب مەقامێكی بەناوی(ڕۆیی بەبا عومرم)لە هۆنراوەی مەحوی بڵاوكردەوە,هەروەها لەم بەرهەمەدا موسیزیان(خەلیل عەبدوڵا)بە ئامێری موزیكی عود و نەی بەشداربوو.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
