نووسەر و هونەرمەند (حەمە هاشم) سێ كتێبی نوێ بڵاودەكاتەوە
نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم) بە سێ كتێبی نوێ لە 17هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بەشدار دەبێت كە ئەم پێشانگەیە لە ٩تاوەكو ١٩ی نیسان بەردەوام دەبێت.
-كتێبی (مێژووی هونەر..مێژووی مرۆڤ) كە یەك لە كتێبە نوێیەكانی هونەرمەند حەمە هاشمە باسێكە دەربارەی هونەری پێش مێژوو,واتا هه‌موو ئه‌و جۆره هونه‌رانه‌ى كه له شارستانێتیه كۆنه‌كانى به‌ر له‌مێژوو به‌رهه‌م هاتوون, ئه‌م هونه‌رانه‌ش په‌یوه‌ندییان هه‌یه به مێژووى جوگرافى و قۆناغه جیاجیاكانى شارستانێتى و گه‌شه‌ى جیۆلۆجى زه‌وى,گرنگترین ئه‌و ئامێره كۆنانه‌ى كه به‌ڵگه‌ى پێشكه‌وتنى پیشه‌گه‌رێتى مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ن مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 40000 چل هه‌زار ساڵ پێش زایین، هه‌رچه‌نده ئه‌م مێژووه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌نییه كه له پێشتر مرۆڤ هیچ ئاسه‌وارێكى هونه‌رى به‌جێنه‌هێشتبێ.
-كتێبی (پەیكەرسازی مۆدێرن)ئەم كتێبە باس لە سەرهەڵدان و گەشەسەندنی چەمكی هونەری پەیكەرسازی دەكات كە چۆن بووە ئامرازێك بۆ دەربڕینی هونەریی لە زۆر بواردا.
-هەروەها كتێبی (هونەری پۆستمۆدێرنیزم)كتێبێكی دیكەی نوێی ئەم نووسەرەیە,هونەرمەند حەمە هاشم لەم بەرهەمە چاپكراوەیدا دەچێتە سەر باسی هونەری پۆستمۆدێرنیزم كە ڕەوتێكی زۆر تازە و گشتگیرە,كۆمەڵێك بزوتنەوەو ڕەوتی دیكەی خستووەتە ژێر سێبەری خۆی,هەموو ئەو بزوتنەوە هونەرییانەی لە دوای (هونەری مۆدێرن)سەرهەڵدەدەن,ئەوا پۆستمۆدێرنیزم هەڵیان دەلوشێت و پێناسەی خۆییان بە بەرۆكیانەوە دەكات.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
