لیۆناردۆ دیكاپریۆ هەوڵی دۆزینەوەی كچەكەی دەدات

لیۆناردۆ دیكاپریۆ هەوڵی دۆزینەوەی كچەكەی دەدات

ئەكتەری سینەمایی و ئەستێرەی جیهانی (لیۆناردۆ دیكاپریۆ) بەشداری دەكات لە فیلمێكی نوێی سینەمایی بەناونیشانی(One Battle After Another)كە ئەم فیلمە لە چیرۆكێكی نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری ئەمریكی (تۆماس پینچۆن)وەرگیراوە و هونەرمەند و سینەماكار(پۆل تۆماس ئەندرسۆن)لەپاڵ ئامادەكردنی سیناریۆی فیلمەكە كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە,ناوەڕۆكی ئەم فیلمە باس لە یەكگرتنی كۆمەڵێك چالاكوان و شۆڕشگێر دەكات كە لە بەرامبەر دوژمنەكەیان دەوەستنەوە تاوەكو كچی یەكێك لە ئەندامەكانیان ڕزگار بكەن كە دەكاتە كچی لیۆناردۆ دیكارپریۆ.

لیۆناردۆ دیكاپریۆ هەوڵی دۆزینەوەی كچەكەی دەدات

ئەم فیلمە سینەماییە كە لەلایەن كۆمپانیای(warner bros)ەوە بەرهەم هاتووە, جیا لە لیۆناردۆ دیكاپریۆ كە پاڵەوانی فیلمەكەیە چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تێیدا ڕۆڵدەگێڕن,ئەوانیش پێكدێن لە ئەستێرەی دیاری سینەمای ئەمریكی(شۆن پێن) براوەی دوو خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ئەكتەری 2004-2009,وە ئەستێرەی جیهانی(بینیسیۆ دێل تۆرۆ) و ڕیجینا هۆڵ و تیانا تایلۆر و وود هاریس و چیز ئینفنیتی و ئالانا هایم و جۆن هوگناكەر و بریندا لۆرینا و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی لە فیلمەكەدا بەشدارن.بڕیارە ئەم فیلمە سینەماییە لە ڕێكەوتی 26/9/2025 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لیۆناردۆ دیكاپریۆ هەوڵی دۆزینەوەی كچەكەی دەدات
لیۆناردۆ دیكاپریۆ هەوڵی دۆزینەوەی كچەكەی دەدات
لیۆناردۆ دیكاپریۆ هەوڵی دۆزینەوەی كچەكەی دەدات
Top