سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی.. پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی قه‌ته‌ره‌وه بەهێزتر دەکات
سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر زۆر گرنگه، قه‌ته‌ر جیاله‌وه‌ی كه سه‌رمه‌شقی وزه‌ی جیهانه له‌هه‌مان كاتدا رۆڵی گرنگ و به‌هێزی هه‌یه له پرۆسه‌ی گۆرانكاری له‌ناوچه‌كه و به‌بێ قه‌ته‌ر ناتوانرێت زۆر بابه‌ت له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست یه‌كلا بكرێته‌وه، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ قه‌ته‌ر به‌شێكی زۆری خۆی له سێكته‌ری ئابووری ده‌بینێته‌وه، چونكه به‌رپرسه گه‌وره‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان و وزه‌ی له‌قه‌ته‌ر بینووه، له‌و سه‌ردانه‌دا سێ كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بینووه كه ده‌ستیان له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئابوور و وزه له ناوچه‌كه هه‌یه ئه‌وانیش (شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی)، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ له‌گه‌ڵ (شێخ بەندەر بن محەمەد ئال سانی)، سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی و (سەعد بن شریدە ئەلکەعبی)، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری وزەی قەتەڕی.
قه‌ته‌ر له ناوچه‌كه رۆڵ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه، كات و شوێنی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌كانی 7ی ئۆكۆتبه‌ر له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، هێزی قه‌ته‌ر وه‌ك ده‌وڵه‌تی ناوبژیوان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، وبیریشمان نه‌چێت، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌نجام دراوه، له‌رووی سیاسییه‌وه قه‌ته‌ر رۆڵی گرنگی هه‌یه له گۆرانكاریه‌كانی سوریا و سیاسه‌تی پارێزگاری له قه‌باره‌ی نه‌وت له جیهاندا، بایه‌خی ئابووری قه‌ته‌ر دوای جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌وروپا پێویستی به‌گازی قه‌ته‌ره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و گازه‌ی له رووسیا هاورده‌ی ده‌كات، له كوردستانیش پرۆژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گفتووگۆی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه ئه‌مه گرنگه ئه‌م تێروانینه‌ببێته بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شی ژێرخانی وزه بۆ كوردستان و قه‌ته‌ر له‌داهاتوو بتوانن كاری هاوبه‌شی بكرێت، ئێستاش عێراق له‌پرۆسه‌ی رێگای گه‌شه‌دایه كه هێلی ئاسنینه له كه‌نداوه‌وه بۆ عێراق و له‌وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان، قه‌ته‌ر لێره‌شدا رۆڵی گرنگ ده‌بینێت كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوای كردووه به‌شێك له‌و رێگایه به كوردستاندا بڕوات.
راسته قه‌ته‌ر وه‌ك قه‌باره‌ی جوگرافی وڵاتێكی بچوكه، به‌ڵام ستراتیژیه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له جیهان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ش هه‌یه، بۆیه سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستان كه كاریزمایه‌كی ئیداره‌ی و سیاسی هه‌یه له ناوچه‌كه و پێشووتریش به‌شداری له كۆنفرانسی لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان له‌دوبه‌ی كردووه و له‌نزیكه‌وه چاوی به سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان كه‌وتووه، له‌م نێوه‌نده‌دا هاوشێوه‌ی قه‌ته‌ر كوردستانیش راسته هه‌رێمه و ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام رۆلی كاریگه‌ری هه‌یه به‌قه‌د ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه حساب بۆ كراوه، وه‌ك هه‌رێمێكی ناده‌وڵه‌تی كارا ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌ناوچه‌كه هه‌بێت، كوردستان له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته، له‌م بواره‌شه‌وه ده‌توانرێت سود له‌قه‌ته‌ر وه‌ربگرێت، چونكه ئێستا قه‌ته‌ر هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ هه‌نارده‌كردنی بواری شیره‌مه‌نی و به‌رهه‌مه‌كانی له‌قتونان، به‌دڵنیاییه‌وه ستافی شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران درێغی ناكه‌ن وا لە قەتەڕ بكەن به كه وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا بگاته لوتكه‌ی په‌ره‌سه‌ندن به‌تایبه‌ت له كه‌رتی پیشه‌سازی و سێكته‌ری ئاو.
قه‌ته‌ر چۆن ده‌توانێت سود له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت
پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه زۆر گرنگه، ئێستا خه‌ریكه رۆلی كوردستان له پارچه‌كانی دیكه‌ش به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسی رۆژئاوای كوردستان و هاتنی شاندی ئیمرالی بۆ لای سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسی ئاشتی، كوردستان ئه‌زمونێكی باشی له ئیداره‌دان و سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كان هه‌یه، یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌ت له ساڵی 1992 دامه‌زراوه له كوردستان. له‌و ساڵه‌وه تائیستا هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونی حوكمڕانی ده‌كات، بۆیه ئه‌زمونی زیاتره له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی دیكه به‌چاك و خراپه‌وه له بواره‌ی ئیداره‌وه، ئه‌وه وای كردووه كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا جێگابایه‌خی جیهانه، هه‌ربۆیه‌ش پرۆژه‌ی وزه‌ی له كوردستان هه‌نگاوی باشی بریووه كه گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان كارده‌كه‌ن و ئاستی بازرگانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ له لوتكه‌دایه، بۆ قه‌ته‌ر هه‌بوونی هه‌رێمێكی ئاوا كاریگه‌ری و گه‌وره گرنگه، ئێستا قه‌ته‌ڕ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریا زۆر باشه، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه كه كوردستان ده‌توانێت رۆڵی گرنگی هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی رۆژئاوای كوردستان، به ئاراسته‌ی پشتیوانیی باش له ناوچه‌كه، بۆ قه‌ته‌ڕ ئه‌مه گرنگه، كوردستان ئێستا جێگای سه‌رنجی جیهانه و قه‌ته‌ڕ ده‌توانێت زۆر سوود له‌مه وه‌ربگرێت،
به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ قه‌ته‌ر له‌كاتێكی گرنگ و هه‌ستیاردایه و له داهاتووی ناوچه‌كه كوردستان ده‌توانێت رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بێت هه‌م له ئابووری وزه و نه‌وت هه‌م له بابه‌تی بازرگانی و پاراستنی ئارامی و سه‌قامیگری له ناوچه‌كه.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی