بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەركرایەوە

بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەركرایەوە

لە درێژەی كۆبوونەوەكان و بەداوداچوون بۆكێشەو گرفتەكانی سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری لە بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە ئیدارەی سەربەخۆكان و یەكەی سەرپەرشتیاری قەزاكان مامۆستا بەكر كەریم ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری گشتیی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری بە وەكالەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆرانی كرد لەگەڵ بەرێوەبەر و سەرپەرشتیاریارانی پەروەردەیی لە بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری سەرجەم پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران كۆبووەوە، لەم كۆبوونەوەیەشدا كە مامۆستا حیكمەت سلێمان بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئامادەی بوو تیشك خرایە سەر بەرێوەچوونی كارەكانی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و كاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە ئیدارە سەربەخۆیی سۆران، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە باسی پلانی سەرپەرشتیاری خستە ڕوو كە خۆی كەمی میلاك لە بەشێك لە پەروردەی قەزاكان و خانەنشیبوونی بەشێك لە سەرپەرشتیاران و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و گرفتی سەرپەرشتیاری و هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكان و چەندین تەوەری گرنگ خرایە بەرباس لە كۆبوونەوەكە ، دواتریش سەردانی یەكەی سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری پەروەردەی ڕەواندز بە سەركرایەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری یەكەم و ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ئەم پەروەردەیە بۆ قسە كردن لە سەر كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و سەرپەرشتیاری لە قەزای ڕەواندوز خرایە ڕوو و ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە وەڵامی داواكارییەكانی دایەوە و گوتشیان داوكارییەكان دەگەینە لای وەزیری پەروەردە بۆ ئەوەی بتوانین پرۆسەی پەروەردە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بە ئاراستەیەكی باشتر دا بڕوات، كە ئامانجی وەزارەتی پەروەردە خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردەیە لە ناوەندەكانی خوێندن.

Top