مەسرور بارزانی: بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان دەكەم .
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزهوه پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و ڕایدەگەیەنێت: "بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان دەكەم."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/3/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزهوه پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و دەڵێت: "بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم، هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن."
سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان، وامان لێ دەکات بە گەشبینییەوە لە داهاتوویەکی باشتر بڕوانین و ئومێدەوارین لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بتوانین حکوومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین."
مەسرور بارزانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەشڵێت: "نەورۆزتان پیرۆز بێت، خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت."
