شۆكوڵاتە سوودبەخشە بۆ تەندروستیی دڵ
لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە شۆكوڵاتە سوودبەخشە بۆ تەندروستیی دڵ، بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی شۆكوڵاتە ڕۆڵیان هەیە بۆ پاككردنەوەی خوێنبەرەكان لە نیشتنی چەوری یان ڕەقبوونی خوێنبەر، لەگەڵ دابەزاندنی پەستانی خوێن، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا. كاكاو Cacao پێكهاتەی سەرەكیی شۆكوڵاتە كە دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكانی فلافۆنۆلەكان، كە ڕۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرە. تا ڕێژەی كاكاو لە شۆكوڵاتە بەرزتر بێت، هێندە سوودی تەندروستیی زیاتری بۆ دڵ دەبێت. پسپۆران ڕێنمایی دەكەن كە ڕێژەكەی لەشۆكوڵاتەدا لە 70% كەمتر نەبێت كە بە شۆكوڵاتەی تاریك Dark chocolate ناوزەد دەكرێت، واباشترە كە ڕۆژانە تەنیا لە 30 گرام زیاتر نەخورێت. ئاماژە بەمەش كراوە كە شۆكوڵاتەی تاریك سوودی تەندروستیی دیكەشی هەیە وەكو: هاندانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم و خۆپاراستن لە ئەگەری چەند جۆرێكی شێرپەنجە.
