لە 97ـەمین خولی ئۆسكار ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرا و ئافرەتان ڕۆڵێكی دیاریان هەبوو
پێشبڕكێی ئەمساڵی ئۆسكار تەنیا ڕاكردنێكی خێرا نەبوو بەرەو بەدەستهێنانی نازناو و دەستكەوت، بەڵكو زیاتر لە ماراسۆنێكی درێژ دەچوو، پڕ لە سەرسوڕمان و گۆڕانكاری، چونكە پێشبینییەكان جیاواز بوون و شیكارییەكان تا دوا ساتەكان زیاتر بوون.
براوەی گەورە فیلمی «ئەنورا» بوو كە پێنج خەڵاتی لە شەش خەڵاتەكە بردەوە كە پاڵێوراو بوو بۆیان، ئەوانیش باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەكتەر و باشترین مۆنتاژ و باشترین سیناریۆی ڕەسەن بوون.
فیلمی «دڕندە» سێ خەڵاتی بردەوە، لە كاتێكدا فیلمی «ویكید» دوو خەڵاتی بردەوە.
هەروەها فیلمی «ئیمیڵیا پێرێز» -كە زۆرترین پاڵێوراوی هەبوو ئەمساڵ بە 13 پاڵێوراوی- تەنها دوو خەڵاتی بردەوە، ئەوانیش باشترین ئەكتەری پشتگیریكەر و باشترین گۆرانی ڕەسەن.
كۆنان ئۆبراین پێشكەشكاری ئەو ئاهەنگە بوو كە نزیكەی 4 كاتژمێری خایاند، و پێكهاتبوو لە نمایشی میوزیكی «ویكید» و نمایشی گۆرانی ئیلهامبەخشراو لە زنجیرەی جەیمس بۆند و ڕێزلێنانێك بۆ مۆسیقار كوینسی جۆنز.
براوەكانی خەڵاتەكانی ئۆسكار:
باشترین فیلم: Anora
باشترین ئەكتەری پیاو: ئەدریان برۆدی (The Brutalist)
باشترین خانمە ئەكتەر: میكی مادیسۆن (Anora)
باشترین دەرهێنەر: شۆن بەیكەر (Anora)
باشترین خانەمە ئەكتەری پاڵپشت: زۆوی سالدانیا (Emilia Pérez)
باشترین ئەكتەری پیاوی پاڵپشت: كیران كەڵكن (A Real Pain)
باشترین سیناریۆی ڕەسەن: Anora
باشترین سیناریۆی وەرگیراو: Conclave
باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی: Im Still Here
باشترین ئەنیمەیشنی درێژ: Flow
باشترین بەڵگەفیلمی درێژ: No Other Land
باشترین میوزیكی فیلم: The Brutalist
باشترین گۆرانیی ڕەسەن: “El Mal” — Emilia Pérez
باشترین وێنەگرتن: The Brutalist
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان: Wicked
باشترین دیزاینی جلوبەرگ: Wicked
باشترین ئارایش و پرچداهێنان: The Substance
باشترین كاریگەریی وێنەكی: Dune: Part Two
باشترین دەنگ: Dune: Part Two
باشترین مۆنتاژ: Anora
باشترین فیلمی ئەكشن: Im Not a Robot
باشترین كورتە ئەنیمەیشن: In the Shadow of the Cypress
باشترین كورتە بەڵگەفیلم: The Only Girl in the Orchestra
بوونی ئافرەتان لە ئاهەنگی ئەم ساڵی ئۆسكاردا
لە ئاهەنگەكەدا ئافرەتان ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبوو لە بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی باشترین گۆرانیی ڕەسەن، سیناریۆی ڕەسەن و باشترین فیلم ئیدیتینگیان بەدەستهێنا.
گۆرانیی What Was I Made For خانمە هونەرمەند: بێڵی ئێڵش، كە تایبەت بە فیلمی باربی بو، بە باشترین بە گۆرانیی ڕەسەن دیاری كرا و خەڵاتی ئۆسكاری پێ بەخشرا، بەوەش بێڵی تەمەن ٢٢ ساڵ، بووە گەنجترین هونەرمەند كە دوو خەڵاتی ئۆسكاری بەدەست هێنابێت.
هاوكات خانمە ئەكتەر و پرۆدیوسەری ئەمریكی: ئێما ستۆن، ئەكتەری سەرەكیی فیلمی «پور سینگس» بە باشترین ئەكتەری سەرەكیی ئافرەت دیاری كرا و خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت.
خەڵاتی باشترین ڕۆڵی لاوەكیی ئافرەتان بە داڤین جۆی، ئەكتەر لە فیلمی زە هۆڵد ئۆڤە بەخشرا.
جینێفەر لەیم خەڵاتی باشترین فیلم ئیدیتینگی بە دەست هێنا لە فیلمی ئۆپنهایمەردا.
خەڵاتی باشترین سیناریۆی ڕەسەن، بە هاوبەشی بەخشرا بە جەستن تریت و ئارسەر هەراری بۆ فیلمی «Anatomy of a Fal».
ئەدریان برۆدی ژمارەی پێوانەیی درێژترین وتاری لە ئۆسكاردا شكاند
ئەدریان برۆدی، ڕۆژی یەكشەممە لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری ئۆسكاردا، درێژترین وتاری لە مێژووی ئاهەنگەكانی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا پێشكەش كرد و ژمارەیەكی پێوانەیی شكاند كە بۆ 80 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕایەوە.
ئەستێرەی «زە برۆتالیست» چەن»دین جار بەڵێنی دا كە وتارەكەی كورت دەبێت، بەڵام پێنج خولەك و 40 چركەی لەسەر شانۆ بەسەر برد. ئەمەش دە هێندە زیاترە لە ژمارەی پێوانەیی درێژترین وتار كە لە ئۆسكاردا پێشكەش كراوە، كە بۆ وتاری ئەكتەری بەریتانی غریر گارسۆن» لە ساڵی 1943 دەگەڕێتەوە.
بەهۆی وتارەكەی گارسۆنەوە، ئەكادیمیای ئۆسكار بڕیاری دا كاتێكی دیاریكراو بۆ وتارەكانی براوەكان دابنێت و پشت بە میوزیك ببەستێت، بۆ ئەوەی داوایان لێ بكات شانۆكە بەجێ بهێڵن. بەڵام ئەو ئەكتەرەی كە پێشتر لە ساڵی 2003 خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ئەكتەری بۆ ڕۆڵبینینی لە فیلمی «زە پیانیست» بەدەست هێنابوو، بە شێوەیەكی كتوپڕ ئۆركسترای بڕی و گوتی: «تكایە میوزیكەكە بوەستێنن، پێشتر ئەمەم كردووە و ئەمە یەكەم هەوڵم نییە، بەڵام وتارەكەم كورت دەكەمەوە»، پێش ئەوەی 90 چركەی دیكە بەردەوام بێت لە قسەكردن.
وتارەكەی لەو ڕووەوە لەگەڵ فیلمی «زە برۆتالیست» دەچوو كە سێ كاتژمێر و 30 خولەك دەخایەنێت.
ئاهەنگی ئۆسكار كە بۆ یەكەمجار «كۆنان ئۆبراین» پێشكەشی كرد، نزیكەی چوار كاتژمێری خایاند، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی بۆچوونی جیاواز. گۆڤاری «ڤارایەتی» وای بۆ چوو كە ئەكتەرە گاڵتەچییەكە لە ئەركی یەكەمیدا سەركەوتوو بوو، لە كاتێكدا گۆڤاری «هۆلیوود ڕیپۆرتەر» وای بۆ چوو كە نمایشەكە « ناهاوسەنگ» بوو.
ژمارەی بینەرانی ڕووداوەكە لە تەلەفزیۆن بە شێوەیەكی سنووردار بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دابەزی، بەپێی تۆڕی «ئەی بی سی»، گەیشتە 18.1 ملیۆن بینەر لە سەرتاسەری ئەمریكا، بە بەراورد بە 19.5 ملیۆن بینەر لە ساڵی 2024.
لە سەردەمی پەتای كۆڤید-19، ژمارەی بینەران بۆ 10.4 ملیۆن دابەزی، لە كاتێكدا نزیكەی دە ساڵ پێش ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن كەس سەیری ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاریان دەكرد.
