لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا زیاتر لە نۆ هەزار کۆچبەری نایاسایی چوونەتە ئیسپانیا

لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا زیاتر لە نۆ هەزار کۆچبەری نایاسایی چوونەتە ئیسپانیا

 

 

 

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ڕایگەیاند، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە نۆ هەزار کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە کەناراوەکانی وڵاتەکە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، کۆی گشتی ٩ هەزار و ١٤١ کۆچبەر بە شێوەیەکی نایاسایی لە کەناراوەکانی باکووری ئەفریقاوە بە بەلەم گەشتوونەتە کەناراوەکانی ئیسپانیا.

بەپێی ئەم داتایانە، دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا ئەو ناوچەیە بوون کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی چوونەتە ئەوێ.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ٣٤.٩% زیادی کردووە.

شایانی باسە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ساڵی ڕابردوو چوونەتە ناو ئیسپانیا، ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند و 46 هەزار و 843 کەس بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top