سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی خوێندنی بۆ 1.794.418 قوتابیی خۆجێیی (هاووڵاتیی هه‌رێم) ڕه‌خساندووه
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی كوردی دیاسپۆرایه، كه به‌رنامه‌یه‌كه به ئۆنڵاین كۆڕی فێربوونی زمانی كوردی به منداڵانی كوردی دیاسپۆرانه له هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌ڵێنه‌وه. له گفتوگۆی ئه‌مجاره‌ى بازنەى گفتوگۆدا «سیستمی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان» جیا له‌وه‌ی زۆر به وردی و به داتا و ژماره كۆمه‌ڵێك زانیاریی به‌سوودی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن خسته‌ڕوو، چەندین پێشنیاریشى هەبوو.
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له بازنه‌ی گفتوگۆی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م، كه ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه (پرۆسه‌ی خوێندن) ڕێكخستووه و هه‌موومانی لێره پێكه‌وه كۆكردووەته‌وه.
بۆ ئێمه كه ناو واقیعی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ین، پرۆسه‌كه جیاوازه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له ده‌ره‌وه سه‌یری ده‌كات، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌ده‌م به داتا و ئاماری دروست وێنه گه‌وره‌كه بخه‌مه به‌ر دیدی به‌ڕێزتان، پاشان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین:
1. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی خوێندنی بۆ 1.794.418 قوتابیی خۆجێیی (هاووڵاتیی هه‌رێم) ڕه‌خساندووه.
2. به پێنج زمان «كوردی، سریانی، توركمانی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی» پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
3. قوتابیانی خۆجێیی هه‌رێم كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1.8 ملیۆن قوتابین به سه‌ر 6,932 قوتابخانه دابه‌ش كراون.
4. به هۆی ناسه‌قامگیریی بارودۆخی پارێزگاكانی عێراق و هاتنی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و پارێزگایانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئێستا 191 هه‌زار قوتابیی عه‌ره‌بی عێراق له هه‌رێم ده‌خوێننن، ئه‌م ژماره‌یه ڕاسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌ڵام زیاتر له 140 بینایه و قوتابخانه‌ی ئێمه بۆ خزمه‌تگوزاریی ئه‌وان ته‌رخان كراون، ئه‌مه‌ش گوشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دروست كردووه.
5. به هۆی تێكچوونی بارودۆخی سووریا و هاتنی په‌نابه‌رێكی زۆری سووری بۆ هه‌رێم، ئێستا 46.604 قوتابی سووری له هه‌رێمن، ئه‌م قوتابیانه له‌گه‌ڵ قوتابیانی هه‌رێم تێكه‌ڵ كراون و له قوتابخانه حكوومییه‌كان ده‌خوێنن.
6. له هه‌رێمی كوردستان زۆر باس له قوتابخانه‌ی ناحكوومی ده‌كرێت، ئێمه له كوردستان ته‌نیا 157 هه‌زار قوتابیمان له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن له به‌رانبه‌ر 1.8 ملیۆن قوتابی لە قوتابخانه حكوومییه‌كان كه ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر كه‌متره له 10%ى كۆی قوتابیانی كوردستان، ته‌نیا 565 قوتابخانه‌ی ناحكوومی هەن، له به‌رانبه‌ر 6,932 قوتابخانه‌ی حكوومی كه ئه‌مه‌ش زۆر له ڕیژه‌ی 10%ى قوتابخانه حكوومییه‌كان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌م قوتابخانانه لایه‌نی ئه‌رێنیشیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت به ڕێژه‌ی 80% ئه‌و كه‌سانه له‌و قوتابخانانه كاربكه‌ن كه له حكومه‌ت دانه‌مه‌زراون، ئه‌مه بووەته هۆكاری ئەوەى 14 هه‌زار هه‌لی كار بۆ مامۆستا و كارمه‌ندانی ئه‌و قوتابخانانه دروست بكات.
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ین، ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین، كه ماوه‌ی زیاتر له 11 ساڵه حكومه‌تی فیدڕاڵی گه‌مارۆی له‌سه‌ر كوردستان داناوه و بوودجه‌ی بۆ نانرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانیش به‌و جۆره‌یه كه هه‌ر ڕۆژەو بیانوویه‌كی بۆ دروست ده‌كەن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كه ئێمه ئومێدخواز بووین، خزمه‌تگوزاریی زۆر زیاتر پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام پرۆسه‌ی خوێندن جیا له‌وه‌ی به ئاستێكی زۆر باش به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌مان كاتدا له هه‌موو ڕوویێه‌كه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاویش هه‌یه.
لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كه‌م كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له بواری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ده‌ست هاتوون و بریتین له:
• له كابینه‌ی نۆیەم 5,088 مامۆستای گرێبه‌ست كرانه مامۆستای هه‌میشه‌یی و دامه‌زرێنران.
• 38 هه‌زار وانه‌بێژ كرانه مامۆستای گرێبه‌ست، ئه‌مه‌ش واته زیاتر له 43 هه‌زار مامۆستا سوودمه‌ند بوون له بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، كێشه‌یه‌كی زۆری له‌ڕووی میلاكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ر كرد.
• له‌م كابینه‌یه‌دا 215 قوتابخانه‌ی تازه له هه‌رێمی كوردستان دروست كراون.
• زیاتر له 1,750 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه و پێداویستی و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین كراوه.
• سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر «سۆلار» بۆ 81 قوتابخانه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانراوه.
• سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی 5 ملیار دینار داوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی تیشكی خۆر بۆ 72 قوتابخانه‌ی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت.
خاڵێكی دیكه كه جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه ڕه‌خنه‌گرتنه له ئاستی لاوازیى زمانی كوردی له قوتابخانه ناحكوومییه‌كاندا، بۆ ئه‌م پرسه هه‌ر له ساڵی 2022ـەوە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه ناحكوومیانه‌ی ده‌ست پێكردووه، له هه‌ر دوو ساڵی»2021-2022» هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پۆلی پێنجه‌می 40 قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و 111 قوتابخانه‌ی لۆكاڵیى ئینگلیزی كراوه، له ساڵانی 2023-2024 بۆ قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و قوتابیانه‌ی له پۆلی 5 چوونه پۆلی 6 جارێكی دیكه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێته‌وه.له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌شێكی زۆریان پله‌ی باشیان هێناوه، ئه‌و قوتابیانه‌ی پله‌كانیان له سه‌رووی 90% بووه، ڕێز و سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان پێ به‌خشراوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگ و ستراتیژی بۆ فێربوونی زمانی كوردی هه‌یه، كه به‌داخه‌وه كه‌متر له میدیا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌ویش پڕۆژه‌ی فێركردنی زمانی كوردی «قسه‌كردن، نووسین، ڕسته‌سازی»یه بۆ منداڵانی كورد له دیاسپۆرا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له ساڵی 2022 ده‌ستمان به‌م پرۆسه‌یه كردووه و تاكو ئێستا چوار كۆرسمان ته‌واو كردووه و به شێوه‌ی ئۆنڵاین مامۆستاكان له‌ناو پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه «كه پشووی ئه‌وانه» وانه‌ی كوردی به منداڵانی دیاسپۆرا ده‌ڵێن، هه‌تاكو ئێستا 932 قوتابی سوودمه‌ند بوون و له هه‌ر كۆرسێكدا بۆ ماوه‌ی شەش مانگ وانه‌یان پێ ده‌گوترێته‌وه. ئه‌م پڕۆگرامه‌ی فێركردنی زمانی كوردی بۆ كوردانی دیاسپۆرا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رنامه‌شمان به‌و جۆره‌یه كه فراوانتری بكه‌ین و به‌م زووانه هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵده‌گرین كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه.
له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ورووپی قوتابخانه‌ی كوردی كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی كورد به زمانی كوردی بخوێنن. بۆ ئه‌م قوتابخانانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كتێبی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی بۆ دابین كردوون، هه‌تا ئێستا 2,474 كتێبیان بۆ دابین كراوه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌خشیو‌یه‌تی به‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن. به‌تایبه‌تی له وڵاتانی باكووری ئه‌وروپا وەک نه‌رویج و ده‌وڵه‌تانی ئەسکەندەناڤیا.
کار و چالاکییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە بواری گرنگیپێدان بە زمانی کوردی
لەسەر ئاستی پڕۆگرامەکانی خوێندن – زمانی کوردی - :
لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، وەزارەتی پەروەردە ئەم ئەرکە سەرەکییانەی ڕاپەڕاندووە:
• پێداچوونەوە و گۆڕینی ڕیشەیی کتێبی خوێندنی کوردی بۆ گشت قۆناغەکانی خوێندن لە ڕووی زانستی و هونەرییەوە، بۆ هەردوو وەرزی خوێندن، هەروەها دانانی ڕێبەری مامۆستا، تەنیا قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی ماوە کە لەژێر کارکردندایە.
• دانانی پڕۆگرامێک بۆ فێربوونی هێمای پیتەکانی زمانی کوردی.
• دانانی چوار ئاستی خوێندنی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی بیانی کە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان دەخوێنن، سەرجەم قوتابیان پابەندن بە خوێندنی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان، سەرقاڵی کارکردن و تەواوکردنی ئەم پڕۆژانەن:
• دانانی پڕۆگرامێکی تایبەت بۆ پێنج ئاستی جیای فێربوونی زمانی کوردی بۆ کەسانی بیانی کە لە کوردستان کار دەکەن، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە ئێستادا بەرگی یەکەمى تەواو بووە.
• پێداچوونەوەی زانستی و هەڵەچنی بۆ کتێبەکانی خوێندن (سەرجەم کتێبی ماددەکان) تاکو لەڕووی ڕێنووسەوە هاوتا بکرێن.
• لە گۆڕانکارییەکاندا گرنگیی زۆر بە لایەنی خۆشەویستیی نیشتمان و خاک، پاراستنی ژینگە و ئاژەڵ دۆستی دراوە.
• دانانی فەرهەنگێکی یەکگرتوو بۆ ڕێزمانی زمانی کوردی بۆ هەموو کتێبەکانی خوێندن لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕەوە.
• دانانی ڕێبەری مامۆستا بۆ سەرجەم بابەتەکان.
• کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی، بەشداریپێکردنی مامۆستایان لە خولەکان بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون و شارەزابوونی مامۆستایان بە میتۆد و چۆنیەتی ڕێگاکانی وانەگوتنەوە، بە شێوەیەک لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم بگونجێن.
• بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم وانەکان و دانانی (QR) بۆ سەرجەم وانەکان و کلیپکردنی هۆنراوەکان بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمییانە لەلایەن مامۆستای پسپۆڕ دەگوترێتەوە.
• هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم بابەتەکان کراوە لە ڕێگەی دابەشکردنی فۆرمی تایبەت.
خوێندنی کوردی لە دەرەوەی وڵات:
شانبەشانی ئەو خزمەتگوزارییانەی وەزارەتی پەروەردە لە ناوەوەی وڵات پێشکەشی دەکات، هاوکات خزمەتگوزاریى فێرکردنی زمانی کوردی (بە هەر دوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی) پێشکەشی ئەو قوتابییە کوردستانییانە دەکەن کە نیشتەجێی دیاسپۆران، لەگەڵ خانەوادەکانیان لە وڵاتە جیاجیاکانی کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و ئاسیا دەژین، وەک پەنابەر، یان بە هەر هۆکارێکی دیکە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، لە ساڵی (٢٠٢٢)ـەوە تا ئێستا چوار کۆرسی شەش مانگیمان بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ ئەو قوتابییە کوردستانیانەی دیاسپۆرا کردووەتەوە، لە (١٩) وڵات لە کیشوەرەکانی (ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و ئاسیا) وە بەشدارییان کردووە، ڕێکەوتی دەستپێک و کۆتایی کۆرسەکان بەمجۆرە بووە:
کۆرسەکان
وادەی دەستپێکردن
وادەی کۆتاییهاتن
کۆرسی یەکەم
مانگی ٣ی ٢٠٢٢
مانگی ٨ی ٢٠٢٢
کۆرسی دووەم
مانگی ١١ی ٢٠٢٢
مانگی ٤ی ٢٠٢٣
کۆرسی سێیەم
مانگی ٩ی ٢٠٢٣
مانگی ٤ی ٢٠٢٤
کۆرسی چوارەم
مانگی ١٠ی ٢٠٢٤
تائێستا بەردەوامە
ژمارەی قوتابیانی بەشداربوو لەو کۆرسانە:
بۆ هەر دوو شێوەزاری (سۆرانی و بادینی)، ژمارەی بەشداربووان لە هەر چوار کۆرسەکەدا (٩٣٢) قوتابین، بەمجۆرە بەسەر شێوەزارەکاندا دابەش بوون:
شێوەزاری سۆرانی
شێوەزاری بادینی
٤٥٠
٤٨٢
شایانی ئاماژە بۆکردنە، لە پلانی وەزارەتماندایە ئەم پڕۆژەیە فراوانتر بکەین و بە زمانی لاتینیش هەمان خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی (٢٠٢٤)دا بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێی هێنایە کایە بە ناوی (بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە دەرەوەی وڵات)، کە ڕاستەوخۆ سەر بە نووسینگەی بەڕێز وەزیری پەروەردەیە.
پاڵپشتیکردنی قوتابیان و قوتابخانە کوردییەکانی دیاسپۆرا:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆڵی خۆی هەستاوە لە پاڵپشتیکردنی ئەو قوتابخانە کوردییانەی لە دەرەوەی وڵات کراونەتەوە، تا ئێستاش چەندین جار پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو قوتابخانانە دووپات کردووەتەوە بە پێدانی کتێبەکانی خوێندنی قۆناغە جیاوازەکان، لە ساڵی (٢٠٢٠)ـەوە تا ساڵی (٢٠٢٥)، (٢٤٧٤) کتێب نێردراوە بۆ قوتابیانی ئەو قوتابخانانە و بەشێک لە بەشداربووانی کۆرسەکان، وەک لەم خشتەیەدا دەیخەینە ڕوو:
ساڵی پێدانی کتێبەکان
ژمارەی کتێب
ئەو وڵاتەی بۆی نێردراوە
٢٠٢٠
٥٠٠
وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا
٢٠٢٣
١٤٥٠
نەرویج
٢٠٢٢ تا ٢٠٢٥
٥٢٤
بۆ قوتابیانی بەشداربووی کۆرسەکان
کۆی گشتی کتێبەکان
٢٤٧٤ کتێب
ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی قوتابیان لە زمانی کوردی لەو قوتابخانە ناحکوومییانەی سیستمی خوێندنیان ئینگلیزییە لە هەرێمی کوردستان:
بەمەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ گرنگیپێدان بە زمانی کوردی لەو قوتابخانە ناحکوومییانەی سیستمی خوێندنیان ئینگلیزییە (قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان و لۆکاڵییەکان) لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیى هەڵسەنگاندن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن، لە هەردوو ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣) و (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤)، هەڵسەنگاندنی بۆ زمانی کوردی لەو قوتابخانانەدا کردووە، بەمجۆرە:
ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣)
هەڵسەنگاندنەکە لەسەر ئاستی قۆناغی پێنجەمی بنەڕەتی ئەنجامدراوە
ژمارەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان
ژمارەی قوتابخانە لۆکاڵەکان
کۆی گشتی
٤٠
١١١
١٥١
ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤)
هەڵسەنگاندنەکە لەسەر ئاستی هەردوو قۆناغی شەشەم و هەشتەمی بنەڕەتی ئەنجام دراوە.
ژمارەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان
ژمارەی قوتابخانە لۆکاڵەکان
کۆی گشتی
٤٦
١١٣
١٥٩
پاش دەرچوونی ئەنجامەکان، ئەو قوتابخانانەی ئاستی بەرزیان بەدەست هێناوە ڕێز و پێزانینی بەڕێز وەزیری پەروەردەیان پێ بەخشراوە، ئەو قوتابخانانەی ئاستیان وەک پێویست نەبووە، ڕێنمایی کراون کە گرنگیی زیاتر بە زمانی کوردی بدەن.
