ئاگرێكی گەورە لە دارستانەکانی ژاپۆن بڵاوبووەوە، بووە هۆی چۆڵ کردنی ناوچەكە

ئاگرێكی گەورە لە دارستانەکانی ژاپۆن بڵاوبووەوە، بووە هۆی چۆڵ کردنی ناوچەكە

  

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە ژاپۆن لە تەشەنەکردن بەردەوامە و بە گشتی چوار هەزار و ٤٠٠ کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

بەگوێرەی ئاژانسی بەڕێوەبردنی ئاگرکوژێنەوە و کارەساتەکانی ژاپۆن، زیاتر لە 84 ماڵ بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون و ئەمەش دەبێتە خراپترین ئاگرکەوتنەوە لە ژاپۆن لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا.

بەگوێرەی ئاژانسی بەڕێوەبردنی ئاگرکوژێنەوە و کارەساتەکانی ژاپۆن، ئاگرەکە کە ڕۆژی چوارشەممە 26 ی شوبات لە دارستانەکانی ئۆفوناتو دەستی پێکرد، تا ئێستا نزیکەی 1200 هێکتار ڕووبەری گرتووەتەوە.

سەرەڕای هەوڵەکان، بەرەنگاربوونەوەی بڵێسەی ئاگرەکە هێشتا زۆر زەحمەتە و ڕۆژی شەممە 1ی ئازار دوو ئاگرکەوتنەوەی دیکە تۆمار کراوە لە دارستانەکانی ژاپۆن.

لە نێوان مانگەکانی شوبات و نیساندا مەترسی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە ژاپۆن بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، چونکە کەشوهەوای وشک و بای بەهێز یارمەتی بڵێسەی ئاگرەکە دەدەن بە خێرایی بڵاوببنەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top