مەسرور بارزانی.. پیاوی دەوڵەتمەدار و چاکسازی ڕیشەیی

مەسرور بارزانی.. پیاوی دەوڵەتمەدار و چاکسازی ڕیشەیی

کاتێک لە جوڵانەوەکانی سەرۆکی حکومەت دەڕوانین، دەکرێت کردار و ئومێدی لەبەر هەڵبچنین، لەبەر ئەوەی کە دەیبینین کردار و گوفتاری یەکە و ماندوونەناس و خەباتکارانە بەردەوامە لە جێ بەجێکردنی بەڵێن و پرۆگرامەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی چاکسازی و بەربەرەکانێ کردنی گەندەڵی و پاراستنی ئەمن و ئاسایش . وە هەروەها لە هەموو هەنگاو و هەڵوێستەکانیدا دەبینین کە کردار و کوفتارەکانی سەرۆکی حکومەت هاوتەریب. هەر وەک لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە کە ڕێزدار مەسرور بارزانی بەڵێنی بە جەماوەری کوردستاندا سەرکەوتنی و جێ دەست دیار بوونی بەسەر سەرجەم جومگەکانی بەڕێوەبردن دا لە کاروباری حکومەت، زوو چارەکردن و پەی بردن بە کرۆکی قەیران و دەستبردن بۆ هەندێک ئاماژەی ترسناک کە پێشتر ئەستەم بوو، کابینەکانی تر دەستی بۆ بەرن، بەڵام ڕێزدار مەسرور بارزانی هەروەک لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە زۆر بەڵێنی بە جەماوەردا، دەبینین هەنگاو بەهەنگاو لە بەرەو پێشچوونەو لە لوتکەی ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان نزیک دەبێتەوە، دیارە وەک لای هەموان ڕوون و ئاشکرایە کەبەڕێز مەسرور بارزانی کاتێ دەسەڵاتی گرتە دەست و سوێندی یاسایی خوارد،حکومەتی هەرێم لە قەیران و تەنگێژەی فرەیی دا ئەتلایەوە، بەڵام هەر زوو وەک دەوڵەتمەدارێکی کارامەو بە حیکمەت و لێهاتوویی توانی سەرکەوێت بەسەر هەندێک موستەحیلات، لەنگەری قەیرانەکان ڕابگرێت، دیارە هەنگاوی چاکسازی بەزۆر کەندو کۆسپدا گوزەری کردبوو، دەست بردن بۆی، زۆر بڤە بوو، کەم کەس دەیتوانی خۆی لە قەرەی بدات،بەڵام بینیمان هەر لەسەرەتای دەس بەکاربونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە، پایەکانی ئەو وێستگەیە کەوتنە سەر سکەی خۆی و چاکسازی وەک ئەوەی بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو، کرایە کارنامەی حکومەت و خودی سەرۆکی حکومەتیش وەک ئەندازیاری بە ئەزموونی ئەو بوارە شانی دایە بەر قورسایی ئەو پرۆسەیەی کە دەمێک بوو هەرێمی کوردستانی تووشی داڕمانی دارایی کردبووەوە.
بۆیە گەر بە ژیان و جولانەوەکانی مەسرور بارزانی دا گوزەرێک بکەین وەک دەوڵەتمەدارێکی سەرکەوتوو مۆدرێن دەبینین هەنگاوەکانی بەر لە ڕووداوەکان و هاوتەریبی ڕووداوەکان پێ بە پێ لە چارەکردن و ڕێگا دۆزینەوەیدان،گەر بۆ نزیک ترین بەخەمەوە هاتنی بگەڕێینەوە دەبینین چەندێک لە خەمی هاووڵاتیانەو تا چ ڕادەیەک ئاوێتەی ئازاری گەلەکەیەتی، کاتێ ڕێژنە بارانێکی پایزە خۆی دەکات بەناو کوچەو کۆڵانەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستاندا و زەرەر و زیان بەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکەوێت،ئەوە سەرۆکی حکومەتە لەهەمان ساتدا خەڵکی زیان لێکەوتوو بەسەر دەکاتەوە و، بەبڕیاری ئەو زیان لێکەوتووان قەرەبوو دەکرێتەوە، کاتێ قوتابیانی دەرچوو ناڕازی دێنە سەرشەقام و داوای مافی ماندوویەتی خۆیان دەکەن، ئەوە سەرۆکی حکومەتە دێتە سەرخەت و خەمیان لەگەڵدا دابەش دەکات،هەر وەک دەبینین چاوێکی لە دەوڵەتدارییە و پێیەکی لە ناو بازاڕ و چاودێری کردنی ژیانی خەڵکە، لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا سڵ ناکاتەوە و کام گۆلە قوڵە سەوڵی خۆی لێ ئەئاوژێ و زاڵ ئەبێت بەسەر کەند و کۆسپەکاندا.
هەر لەسەر دەستی ئەو بەڕێزەو لەسەرو وەختی کابینەی نۆیەمە پڕۆژەی بیناکردن و ئاوەدانکردنەوە، هەموو کوردستانی گرتۆتەوەو، سیمای شارستانیەت ، پڕۆژەی ڕێگاوبان، ڕەوتی خوێندن، تەندروستی و زاڵبوون بەسەر نەخۆشی کوڕۆنا و،بێ ئەرزشکردنی تیرۆرستان لە هەنگاوی زۆر باش دان، کەواتە ئەوەی دەیبینین هەروا لە خۆڕا نەهاتۆتە گۆڕەپانەکە، ئەوە بەری ڕەنجی ئەندازیاری چاکسازی و دەوڵەتدارییە کە کەسایەتییەکی خەمخۆری وەک ڕێزدار مەسرور بارزانی لە پشتە و وەکو ڕۆژی ڕووناکیش دیارە، هەنگاوەکانی بەرەو کوێ دەچن و چی لە توێشە بەرەیدایە.

مەسرور بارزانی.. پیاوی دەوڵەتمەدار و چاکسازی ڕیشەیی
Top