په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان ئاشتی و شه‌ڕدا .

په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان ئاشتی و شه‌ڕدا .

 

ئاماژه‌كان ئه‌وه‌  ده‌رئه‌خه‌ن دوو باڵی په‌كه‌كه‌ باڵی سیاسی و باڵی سه‌ربازی ناكۆكیان هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا نه‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتنێك له‌وانه‌یه‌ باڵه‌كان بترازێن له‌ خواره‌وه‌  زیاتر باسكراوه‌.  ده‌رفه‌تێكی باش هاتوه‌ته‌ پێش له‌ ئێستادا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان‌. ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌رفه‌ته‌كه‌ بقۆزنه‌وه‌. هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ دووهه‌م جاره‌ داوای ئاشتی ده‌كرێت به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌و خۆ. وادیاره‌ پکەکە لە واقعی خەڵکەکەی خۆی هەڵدێت نایه‌وێت ئاشتی بێته‌ دی. چەند ساڵە لەسەختی چیاکاندا لوتکەی كه‌ژه‌ سه‌خته‌كانی سنوری گرتوە و نایەتە خوار. ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم مه‌به‌ست تیرو توانج نیه‌‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ ڕویانداوه‌ و ئه‌بێ وه‌ك خۆی بگوترێت.  تاکەی شەڕ تاکەی خوێن ڕشتن تاکەی پەرت و بڵاوی کوردان. تاکەی جودا خوازی و دور گرتن و هەڕەشەی تێکدان. تۆ دژی کوردی پارچەکانی تۆ بڕوات بە ئاڵای کوردستان نیە. تۆ لەسنورەکان گومرکت دانەوە و چەندین گوند چۆڵن به‌ هۆی ئێوه‌وه‌. تۆ گروپی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەرت هەیە. تۆ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید ئه‌كیت و بازاڕو ماڵی كورد ئه‌سوتێنیت و به‌ چالاكی ئه‌زانی. له‌ ئاست نێوده‌وڵه‌تی به‌ تیرۆرست ناسراوی. به‌هۆی تۆوه‌ ماڵی كوردی بێتاوان درۆنی به‌ر ئه‌كه‌وێت.  تۆ منداڵی کورد لە سێ پارچەکەی کوردستان دەفڕێنی جگە پارچەکەی خۆت.چیاكانی توركیات واز لێهێناوه‌ كه‌ زۆر سه‌خت و له‌بارن ئه‌ركی ئێوه‌ له‌وێیه‌.  تۆ دەچیتە هەرجێگایەک پاوەن خوازی دەکەی . ئێ باشە ئەوە سەرۆکەکەت ئاشتی دەوێ داوا دەکات. کەچی تۆ وەک باڵی سەربازی ڕەتی دەکەیتەوە.  ئایە پتر لە ئەو بیست ملیۆن کوردەی تورکیا کاری ڕێکخستنی حزبی تێدا بکەن و کوڕی کورد پەروەردە بکەن شه‌ڕو كوشتار واز لێبێنن ئه‌مه‌یان باشتر نیه‌. لەهەر هەڵبژاردنێک و ده‌رفه‌تێك ئێوە دەچنە ئاستی لوتکە له‌ كاروباری ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت. سەردەمی شەڕو خۆفەرزکردن و کێشەو ئارێشە نەماوە. دوای ئەم پەیامەی بەڕێز ئۆجەلان پەکەکە ئەو بەهایەی نامێنێت ئەگەر دژی پەیامی ئاشتی بێت. جەماوەری کوردی تورکیاش پێشوازی لە پەیامی ئاشتی دەکەن. زۆربه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان و وڵاتانی زلهێزیش ئاشتی و دیالۆگ به‌ چاره‌سه‌ر ئه‌زانن. تەنها چەند هەنگاوێک هەیە دەبو تورکیان نەخشەی ئاشتی ڕەنگ ڕێژ بکردایه په‌كه‌كه‌ ئه‌رك و كاری دیاربێت‌. لێبوردنی گشتی دەرکات و زیندانیان ئازد بکرێن. وە چارەنوسی کورد بە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیا دان پێدا بنێت و ڕێز له‌ ئه‌نجامی بگرن. وە وتارەکەی بەڕێز ئۆجەلان پەخشێکی ڕاستەو خۆ بێت و وردەکاریەکی زیاتر و هۆکار بخاتە ڕوو. ئەوکات پەکەکە پێویستە بڕواتە پێشەوە ئەگەر نا لەهەموو وڵاتان و ناو خۆی کوردیش دەکەوێتە بەردەم بەرپرسیارێتی و ڕەخنەی توند. ئەبێ ئەوەش بزانن دوای ڕەفزکردنی پەیامی بەڕێز ئۆجەلان. ئایە چی دیکە ڕودەدات ئەوەی وتراوە دیوێکە دیوی پشتەوەی زۆرشتی دیکە هەیە باڵی قەندیل زەرەری تێدا ده‌كه‌ن.  پێدەچێت باڵەکەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا پێک بێن و دەسکەوتی زیاتر و جەماوەری کوردی توکیا بەدەست بێنن و پرۆسەی ڕێکخستن و ئاشتی بەرقەرار بکەن. ئەمە کرا ئیتر کاکی قەندیل تۆ بەناوی چیەوە خەبات دەکەی. پێویسته‌ هه‌تا ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی هه‌بێت په‌نا نه‌برێته‌ به‌ر شه‌ڕ. هه‌موو كاتێكیش ده‌رفه‌تی ئاشتی دروست نابێت ئه‌وه‌ی هاته‌ پێشه‌وه‌ له‌خۆوه‌ نیه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌یه‌ هاتوه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌موو ده‌وڵه‌تێك خۆی بۆ ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌ ده‌كات و ده‌رگاكانی تۆكمه‌تر ئه‌كات. كوردیش ئه‌بێت ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست نه‌دات.

 

په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان ئاشتی و شه‌ڕدا .
Top