زمانی دایک یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ناسنامه‌ی نەتەوەییمان ...
پێناسەی نەتەوەیی: بریتیە لە کۆمەڵە مرۆڤێک ناسنامەیەکی هاوبەشیان هەیە. لە زمان و مێژوو و خاک و ئاین و کەلتور ئەو خەسڵەتانە پێوەری دیاری کردنی ئەو کۆمەڵە مرۆڤە یەگرتوەن. کە مافیان پێ ئەدات ئازاد و سەربەخۆبن لە ئیدارەدان و ژیان و ڕێکخستنی شیرازەی کاروباری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان. بێگومان ناسنامەی گەلێک یا نەتەوەیەک وا بەستەیە بە زمانێکی یەگرتوی هاوبەش کە گرێدراوی مێژوویەکی هاوبەش و کەلتورو و خاکێک کە لەسەری دەژین. هەر ئەو پێوەرانەیە کە گەلانی جیهان وەک گەلانێکی ئازاد خاوەنی جوگرافیایه‌ك و سنورێکی دیاریکراو ماف و دەستەڵات و هێزی ئابوری خۆیانن و سه‌ربه‌خۆن. لێرەدا پرسیار ئەوەیه ئێمەی گەلی کورد وەک هەموو گەلانی جیهان کە خاوەنی کۆنترین مێژوو شارستانیه‌تی خۆمانین و لەسەر خاکی باو باپیرانمان و هەموو مەرجەکانی بە دەوڵەت بونمان هەیە بۆچی نەمان توانیوە گەلێکی سەربەخۆ و یەکگرتوبین. ئێمەی کورد چەندین مێژوی ڕەشی پڕ لە نه‌هامه‌تی و زوڵم و ستەممان به‌سه‌ردا هاتوه . بەرچاوترینیان ڕێکەوتنی شومی سایکس بیکۆیە کە ساڵێک پاش جەنگی جیهانی یەکەم و هەرەسی دەوڵەتی عوسمانی لە1916 لەنێوان بەریتانیاو فەرنسا بە ئاگاداری ڕوسیا بۆ چاوچنۆکی خۆیان و داگیرکاری نەتەوەی کوردیان پارچە پارچە کرد. لە قەپاڵی گورگیان وەرگرت چوە دەمی شێرەوە. ئەو ناوەش لەناوی دوو کەس وەرگیراوە سایکس و بیکۆ کە نوێنەری هەریەک لە بەریتانیاو فەرەنسابون. وەرگرتنەوە لەدەستی عوسمانی و سەفەوی بۆ ژێر دەستەیی بەریتانیا و فەرەنسا بەبێ گوێدانە بەهاو قیەم و ئەخلاق و ویژدان. کورد پارچە پارچە کراو تا ئەمڕۆ گیرۆدەی ئەو لەتکردن و دابەش بونەیە. هەرپارچەیکمان لەگەڵ ئەمری داسەپاوی دەوڵەتێکدا تێکەڵاو بوە بەڵام ناسنامەو زمان و کەسایەتی کورد پارێزراوە و ڕەنگ و جل و زمان و داب و نەریتی لەهەر بەشێکدا پاراستوە. وێڕای زەوتکردن و شێواندنی مێژوو و فەرهەنگ و بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی. کاریگەری دژ‌و نەیارەکان هێندە زەقن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و یەک نەگرتنی بیر‌و ڕایەکی هاوبەش هه‌میشه هەوڵدەدەن کلێن و درز بخەنە ناو یەک ڕیزی ماڵی کورد. بەپێی مێژوو لە هیچ قۆناغێک وەک ئێستا زەمینە بۆ کورد نەهاتوەتە پێش و گڵۆڵەی نەیارانیشی ئاوها نەکەوتوەتە لێژی. تکایە جەنابی سەرۆک بارزانی لایە نە سیاسیەکانی کوردستان مرۆڤ دۆستان و مێژونوسان و ئەکادیمیە پسپۆڕەکان و خاوەن قەڵەمە بە بڕشتەکان. کەسایەتیە نیشتمان پەروەرەکان هەوڵی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بدەن بۆ یەکخستنی بیر‌و ڕاکان و یەک وتاری و کۆکردنەوەی ماڵی کورد لەم شپرزەیەی ئێستا كه‌هه‌یه . چونكه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر سایكس بیكۆدا تێپه‌ڕیوه و بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌دایه. ڕوداوه كان ئه‌وه ده‌خوازن كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تینوی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ئاماده بكات. ئه‌وه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له لایه‌ن پارتیه‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین لایه‌نی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان و كۆنترین لایه‌ني به ئه‌زمون و سه‌رپه‌رشتیاری كابینه‌ی حكومه‌ت له هه‌رێمه‌كه. وه‌ك دەزانن ئێستا کورد بوەتە چەند پارچە و به‌شێك و هەریەک بۆخۆی سەر بەچەند دەرگادا دەکات و چەند خۆیان بچوک کردوەتەوە. دەرمانی ئەم کۆکردنەوە بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەییە بۆ یەکخستنی بیروڕایەکی هاوبەش و ئاشتەوایی ماڵی کورد وداڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژیەتێکی نوێ له سیاسەت و هەوڵی هاوبەش لەئاست بەرقەرار بوونی دۆخەکە ئه‌خوازێت. بە بەشداری و کۆکردنەوەی نوێنەری وڵاتان و سیاسەتمەداران ڕەچاوی ئەوە بکەن چەرخی ناوچەکە سوڕا دوبارە نابێتەوە. هەوڵدان باشترین چارەسەرە تاكو چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامی له‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێستا كه‌هه‌یه.

سه‌لام مه‌حمود