بەهای خۆراكیی كەلەرمی سوور
كەلەرم بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، بەڵام كەلەرمی سوور زیاتر لە كەرمی سەوز ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بەتایبەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجە. كەلەرمی سوور Red cabbage بە كەمیی كالۆرییەوە، ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: پرۆتین، ریشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان بەتایبەتی كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids، ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B6، C، K، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، ئاسن، كالسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، كۆپەر، زینك. سوودە تەندروستییەكان: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، پاراستنی هێز و پتەویی ئێسك و رێگرتن لە پووكانەوەی ئێسك، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس لەگەڵ درێژكردنەوەی هەستكردن بە تێربوون و رێگرتن لە زیاد خواردن كە هاندەرە بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، هەروەها هاندانی زوو چاكبوونەوەی برین.
