پیرنەبوونی گوڵەكان

پیرنەبوونی گوڵەكان

كۆمپانیای (فۆریفەر ڕۆز لەندەن) كار لەسەر پێكهاتەیەك دەكات كە ناهێڵێت گوڵەكان تێك بچن، بیرۆكەی ئەو كارەی لە فیلمی پیاوە ناشیرینەكە و كچە جوانەكە (the beauty and the beast) هاتووە، كە لە دیمەنێكدا كچەكە گوڵێكی لە نێو مەركانێكدا داناوە، ئەو جۆرە گوڵە بە ناوی بێڵایە، كە بە زمانی ئیتاڵی واتە جوانی، بیرۆكەیەكی سادە بوو، كە بە گلیسرین و سیكۆتین كارەكە دەكرێت، جۆرە بەكتریایەك دەخرێتە نێو مەركانەكە تا نەهێڵێت گوڵەكە تێك بچێت، نرخی ئەو جۆرە گوڵانە كە دەتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە (10) ساڵ بمێننەوە، دەگاتە (80) هەزار دۆلار بۆ هەر دەستەگوڵێك بە مەركانەوە.

Top