چای زەنجەبیل بۆ دابەزاندنی كێشی لەش
چای زەنجەبیل Ginger tea یان ئاوی زەنجەبیل بە هەمان شێوەی چای ئاسایی ئامادە دەكرێت. زەنجەبیل ماددەی گرنگی دژەئۆكسان و دژەهەوكردن لەخۆدەگرێت، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، لەگەڵ ڤیتامین B6 و C. توێژینەوەكان جەختیان كردووتەوە كە ئەم پێكهاتانەی زەنجەبیل تاودەرن بۆ فرمانەكانی میتابۆلیزم و هاندانی سووتاندنی وزە، واتە كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش. جگە لەمە، زەنجەبیل بە گەلێك ڕێگە و سوودی تەندروستیی دیكە هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش وەكو: یارمەتیدانی هەرسكردن و خێراكردنی بەتاڵبوونەوەی گەدە، هاوكات لەگەڵ هاندانی كرداری هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان لەوكاتەی كە تەندروستیی باشی كۆئەندامی هەرس كاریگەریی زۆری هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و ڕێگرتن لە زوو برسیبوون و زیاد خواردن، تاودانی بەرهەمهێنانی گەرمی Thermogenesis، هەروەها كپكردنی ئارەزووی خواردن، بەتایبەتی كە ئاوی زەنجەبیل ڕاستەوخۆ پێش ژەمەكان بخورێتەوە.
