زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی فەلەستینی لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ یەك شەممە، 12ى کانوونى دووەمى 2024، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە 46 هەزار و 660 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 109 هەزار و 378 کەس.
تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ٧٠ کەس لەو هێرشانەدا کوژراون و ١٠٤ کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 9 مانگی یەکەمی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەڕێژەی 41% زیاترە لەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حەماس تۆماری کردووە، هەروەها ناوی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی و نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە نەخراوەتە نێو ئەم ئامارەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
